قادر عه‌زیز: تێكه‌ڵكردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له قازانجمان نییه
ی.ن.ک 06:42 PM - 2017-12-16.
قادر عه‌زیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌ت به كورستانی نوێ-ی هه‌فته دا ، رایگه‌یاند: فشاری سوننه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا به قازانجی كورده، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ پرسی مه‌زهه‌بی سوننه له به‌رامبه‌ر به‌غداو ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجمان نیه‌و نابێت. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێیوایه: ناكرێ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی چاره‌كه مووچه‌كه‌شی بۆ نه‌درێت و مه‌رجه‌كانی به‌غداش ره‌تبكاته‌وه له ناردنی مووچه‌دا. له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌ڵه‌كه بووه هیچ كه‌س باوه‌ری پێ ناكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی یاساوه ناتوانێت قه‌رزی ده‌ره‌كی بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه كه به زیاتر له (20) ملیار دۆلار باسده‌كرێت، نه سه‌رچاوه‌ی قه‌رزكردنه‌كان دیاره‌و نه شێوه‌و ئه‌بوابی سه‌رف كردنه‌كه‌یان. «باشترین شت ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئاینده‌ی كوردستانیش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قه‌رزانه له ئه‌ستۆ نه‌گرن، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه له ئه‌ستۆی بگرن، كه ئه‌و قه‌رزانه‌یان كردووه».
لێره‌دا به‌شی یه‌كه‌می دیداره‌كه ده‌خوێننه‌وه و به‌شی دووه‌م له ژماره‌ی داهاتووی كوردستانی نوێی هه‌فته‌دا، رۆژی هه‌ینی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه.
* سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئاماده‌بونت له دیداری كوردستانی نوێ، ده‌مه‌وێت بۆچونت بزانم دۆخی هه‌رێم بۆچی به‌م رۆژه گه‌یشت ؟
– هۆكار زۆرن كه مرۆڤ بزانێ دۆخه‌كه بۆچی به‌م رۆژه گه‌یشت. هه‌ر له شێوازی حوكمرانی حزبی بگره، تاكو ده‌گاته نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا‌و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی و گه‌نده‌ڵی و خۆسه‌پاندن و تاكره‌وی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵه‌ی بریاره سیاسی و ئابوریه‌كان، تا ده‌گاته سه‌پاندنی بریاری ریفراندۆم له كاتێكی نه‌گونجاو به‌بێ زه‌مینه‌سازی نێوخۆیی ده‌ره‌كی به سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا،ئه‌مانه به كورتی هه‌موو ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ن كه دواجار كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانی به‌م رۆژه گه‌یاند، كه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه ده‌كرێت به دۆخێكی كاره‌ساتباری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌ند بكرێت .
* له چاوی تۆوه به دیل و چاره‌سه‌ر بۆئه‌م كێشانه‌ی كه باست كرد چیین؟
– به‌دیل و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان دیاره ، ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به نێوخۆی خۆمان و فاكته‌ری زاتییه‌وه هه‌یه، له پێش هه‌موو شتێك‌دا داننانه به هه‌ڵه‌كان و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م دۆخه‌و دواجار دوركه‌وتنه‌وه‌یه له ئه‌قڵیه‌ت و شیوازی حوكمرانی پێش ریفراندۆم و ته‌خوینكردنی یه‌كتر، گه‌رانه‌وه بۆ حكومرانی له چوارچێوه‌ی یاسا‌و داموده‌زگا نیشتیمانیه‌كان و به كرده‌وه ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دواجاریش یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌مانه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ن كه بۆ به‌هێزكردنی فاكته‌ری زاتی خۆمان له پێش هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تر پێویستیمان پێیه‌تی. چونكه له مێژوودا سه‌لمێنراوه، ئه‌و گه‌لانه‌ی له نێو خۆیاندا به‌هێزبن ، ده‌توانن له به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆشیان خۆیان ببپارێزن، دیاره به‌هێزیش وه‌ك هه‌میشه ده‌گوترێ له یه‌كیه‌تی و یه‌كریزیدایه.
* ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وامبێت، ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری هه‌رێم به كوێ ده‌گات؟ دیووه سیاسییه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر یان به چه‌ق به‌ستوی ده‌مێنێته‌وه؟ ئابوری هه‌رێم به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌بێته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی هاوڵاتیان ؟
– ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا درێژه بكێشێ به‌تایبه‌تیش له ڕوی ئابوری و داراییه‌وه، ئه‌وا ره‌وشه‌كه هه‌نده‌ی تر ئاڵۆز ده‌بێت ، له‌وانه‌یه ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئیستاش هه‌یه نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت. چونكه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م رۆژانه‌دا، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و داهاته‌ی كۆتایی دێت كه له فرۆشتنی نه‌وتدا پێشه‌كی ده‌ستی كه‌وتووه ، به‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك مانگی تر مووچه‌ی پێ ده‌درێت، بۆیه وا چاكه تا دۆخه‌كه خراپتر نه‌بووه، حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی به‌غدا قبوڵ بكات له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا مووچه بنێرێت. چونكه ناكرێ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی چاره‌كه مووچه‌كه‌شی پێ نه‌درێت و مه‌رجی به‌غداش بۆ ناردنی مووچه ڕه‌تبكاته‌وه ئه‌وكاته‌ش میلله‌ت باجه‌كه‌ی بدات ، ئه‌وه به ڕوونی به‌و مانایه دێت ئه‌وه‌ی سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات حكومه‌تی هه‌رێمه نه‌ك به‌غدا، دیاره پێش ڕیفراندۆم حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی له‌م شێوه‌ی په‌یره‌و ده‌كرد، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌وته‌كه‌ی ته‌سلیم (سۆمۆ) نه‌ده‌كرد، تا به‌غدا بوودجه‌ی هه‌رێم بدات ، خۆشی به‌و نه‌وته‌ی كه ده‌یفرۆشێت چاره‌كه مووچه‌شی پێ نه‌ده‌درا، كه‌چی به‌غدای تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ی كه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بریوه‌و سزای خه‌ڵكی كوردستانی داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له خۆی بپرسێت كه بۆچی حكومه‌تی به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بریوه؟ .
* حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌ین دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وان سه‌ره‌تا كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، حه‌قیقه‌ت و به‌ڵگه له‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی كامه‌یه؟ پێتوانییه ئه‌مه‌ش سزایه‌كی تری خه‌ڵكی هه‌رێمه به دواخستنی ناردنی موچه‌ی فرمانبه‌ران و جۆرێكه له بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؟
– مه‌رجی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ناردنی بودجه‌و موچه ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرایه، كه داننانی حكومه‌تی هه‌رێمه به بریاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم و ڕاده‌ستكردنی خاڵه سنوریه‌كان و گفتوگۆ كردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێك كه نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و مه‌رجانه ڕه‌تده‌كاته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خۆیه‌تی ، بۆیه لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه یا ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بدات ، یا ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌غدا قبوڵ بكات، له به‌رامبه‌ر ناردنی مووچه و بوودجه و ده‌ستكردن به دانوستانه‌كان. ئه‌گه‌ر نا وه‌ك پێشتر گوتم ناكرێ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی چاره‌گه مووچه‌كه‌شی بۆ نه‌درێت و مه‌رجه‌كانی به‌غداش ره‌تبكاته‌وه له ناردنی مووچه‌دا ، ئه‌وا ئه‌وكاته به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمه سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، نه‌ك حكومه‌تی به‌غدا ، بۆیه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و حزبه‌كانی تر به هیچ شیوه‌یه‌ك نابێت ئه‌مه له حكومه‌تی هه‌رێم قبوڵ بكه‌ن ، و میلله‌ته‌كه‌مان له‌مه زیاتر برسی و بێ مووچه بكه‌ن. چونكه ئه‌و بریاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر بریاری پارتییه له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا، نه‌ك لایه‌نه‌كانی تری حكومه‌ت.
* وه‌ك ئاشكرایه ئێستا عه‌بادی خۆی به پاڵه‌وان و فریاد ڕه‌سی عێراق ناوزه‌د ده‌كات، كورد‌و سونه له حكومڕانی عێراق، چۆن ده‌توانن پێكه‌وه كاربكه‌ن و حكومڕانی شیعه بوه‌ستێنن؟
– بێگومان عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه،هه‌م له به‌رامبه‌ر داعش و هه‌م له به‌رامبه‌ر كورد، هه‌ر بۆیه‌ش به‌م زمانه قسه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات. دیاره فشاری سوننه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا به قازانجی كورده، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان له‌گه‌ڵ پرسی مه‌زهه‌بی سوننه له به‌رامبه‌ر به‌غداو ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجمان نیه‌و نابێت دڵی خۆشمان به‌مه خۆش بكه‌ین. چونكه یه‌كێك له‌و باجانه‌ی كه ئیستا ده‌یده‌ین، ئه‌و هاوكاری و پشتیوانی و ئه‌و داڵده‌دانه‌ی پارتی بوو، بۆ سوننه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراقدا ، كه‌چی دواتر بینیمان سوننه‌كان چۆن پشتیوانیان له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا كرد، دژ به كورد و چۆن دژ به ریفرادۆمی كوردستان وه‌ستانه‌وه.
* سه‌ره‌تای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتی» له به‌غدا پێیانوتین،هه‌نارده كردنی نه‌وت ته‌ماته فرۆشتن نییه»هاوكات له ناو خه‌ڵكیش ده‌وترێت ئێمه نه‌وتمان فرۆشت، بۆچی قه‌رزداربوین و موچه‌ی فرمانبه‌ران كرا به چاره‌كه موچه؟! تۆ سیاسه‌تی نه‌وت له هه‌رێم چۆن ده‌خوێنیته‌وه؟ئایا ناشه‌فافی بو، وایكرد كه موچه كه‌مبكرێته‌وه یان نه‌زانی‌و شتێكی شاراوه له خه‌ڵك ؟
– له ئه‌نجامدا بینیمان قسه‌ی به‌غدا ڕاست ده‌رچوو. سیاسه‌تی به ناو ئابوری سه‌ربه‌خۆ كه له ڕاستیدا زیاتر نه‌وت فرۆشتن بوو، چۆن شكستی هێناو! چۆن كوردستانی خسته ژێر باری ئه‌و هه‌موو قه‌رزه زۆره‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌شی خسته سه‌ر ساجی علی.؟! ئه‌و هه‌موو قه‌رزه دیاره هیچ كه‌س باوه‌ری پێ ناكات ، چونكه هه‌رێمی كوردستان له ڕووی یاساوه ناتوانێت قه‌رزی ده‌ره‌كی بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه كه به زیاتر له (20) ملیار دۆلار باسده‌كرێت ، نه سه‌رچاوه‌ی قه‌رزكردنه‌كان دیاره‌و نه شێوه‌و ئه‌بوابی سه‌رف كردنه‌كه‌یان ، دواجار نه په‌رله‌مان، نه حكومه‌ت، نه حزبه‌كان هیچیان ئاگاداری ئه‌و قه‌رزانه‌و چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی نین ، به‌ڵكو له حكومه‌تیشدا ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به قسه‌ی خۆیان قه‌رزه‌كانیان كردوه‌و به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت حكومه‌ته‌كه‌ی خۆشیان سه‌رفیان كردووه. بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئاینده‌ی كوردستانیش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قه‌رزانه له ئه‌ستۆ نه‌گرن، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه له ئه‌ستۆی بگرن، كه ئه‌و قه‌رزانه‌یان كردووه.
* ئایا ئه‌مه‌ریكاو فه‌ره‌نسا ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم و به‌غدا دروستبكه‌ن بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان؟
– به دڵنیاییه‌وه ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو وڵاته زلهێزه‌كانی تر، هه‌ڵوێسته‌كانیان بێ كاریگه‌ر نابێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین، تا ئێستا فشاره‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ردولایه‌و زیاتر داواكردنه بۆ پابه‌ندبوونی هه‌ردولا به ده‌ستورو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو پاراستنی یه‌كیه‌تی خاكی عێراق .
* حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیاری ژماره 134 له ساڵی 2006 په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێم دامه‌زراند، ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئایا ئه‌م فه‌رمانگه‌یه له ڕابردو ئیستاشدا توانیویه‌تی ده‌وری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ببینێت و كوردستان له بواری دبلۆماسیدا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات؟
– شتێك نیه له كوردستان به ناوی دیبلۆماسیه‌تی كوردی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندی حزبیه‌و له ڕیفراندۆمیشدا بینیمان له رووی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌وروبه‌رو دونیای ده‌ره‌وه به گشتی چه‌ند وێرانین، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، له سه‌رفكردنی ملیۆنه‌ها دۆلار به ناوی لۆبیكردن و په‌یداكردنی دۆست بۆ گه‌له‌كه‌مان و له‌و ڕۆڵه كارا‌و ئه‌كتیڤه‌ی كه كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ری داعشدا هه‌یبووه‌و له‌و دۆزه ڕه‌وایه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی و له‌و هه‌موو كاره‌سات و جینۆسایده‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هات، له كیمیاباران و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و شه‌نگال، كه‌چی تاكه دۆستێكمان نه‌بوو، تاكه وڵاتێك پشتیوانی لێ نه‌كردین، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بینیمان، كه پشتیوانیكردن بوو له عێراق و چاوپۆشین له‌و هه‌موو شه‌ڕ و قه‌تلوعامه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی دژ به كوردانی خورماتو، شوێنه‌كانی تر ئه‌نجامیاندا.
* ئیداره‌ی خۆسه‌ریی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان، كه به باكوری سوریا ناوده‌برێت، له رۆژی 1ی كانونی دووه‌م 2017 هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هۆكار چی‌بوو كه هیچكام له ئه‌ندامانی حزبی ئه‌نه‌كه‌سه به‌شدارییان نه‌كرد؟یان چ تێبینیه‌كت له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه هه‌یه؟
– پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان به شایه‌دی ئه‌و هێزه بیانیانه‌ی كه له‌وێن و چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش له یه‌كیه‌تی و گۆران و پارتی پێكهاتبون و چوونه رۆژئاوا به هه‌مان شێوه چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردوه، زۆر سه‌ركه‌وتو بوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ش ئه‌نجام دراوه ، زۆربه‌ی پارت و رێكخراوه‌كانی عه‌ره‌ب ، ئاشوری ، سریانی له ته‌ك (په‌یه‌ده) به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردوه. سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش، دیاره ئه‌وان له هه‌موو شتێك‌دا دژی (په‌یه‌ده)ن، دان به هه‌نگاوه‌كانیاندا دانانێن. هه‌ر وه‌ك ئه‌وان ئه‌ندامی ئیتلافی سوریان، كه نزیكن له توركیا‌و دان به مافه‌كانی كورد نانێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری به‌شداری نه‌كردنه‌كه‌شیان به وردی نازانم .
* له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌ك به لیستی فراكسیۆنه ركابه‌ره‌كانه‌وه بیندران،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه لیستی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراسی، كه هاوپه‌یمانییه‌ك بوو له كوردوعه‌ره‌ب وسریان،به ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و ئاینزاوه به‌شداربون له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی‌تر كێبڕكێیانكرد، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه ده‌چێت،به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات ببێته‌هیوا بۆ سورییه‌كان ؟
– به دڵنیاییه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا (په‌یه‌ده)و (ته‌ڤده‌م) توانیان ئیداره‌یه‌كی پێشكه‌وتو، دیموكراسی بۆ به‌رێوه‌بردنی كانتۆنه‌كان پێك بهێنن. ئه‌وانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كردوه، به تایبه‌تیش بیانیه‌كان ئه‌و شایه‌تیه‌یان بۆ ده‌ده‌ن. دیموكراسیه‌ت و پێشكه‌وتووی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان وێرای هه‌ڵبژاردن و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له (2) پرسی گرنگدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، یه‌كه‌میان به‌شداری پێكهاته جیاوازه‌كانه وه‌ك عه‌ره‌ب و ئاشوری و سریان له به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه. دووه‌میشیان به‌شداری كارا‌و بێ وێنه‌و ڕاسته‌قینه‌ی ژنه، هه‌م له شه‌ڕو به‌رخودانه‌كان، هه‌م له ئیداره‌ی خۆ به‌رێوه‌بردنی كانتۆنه‌كان .
* له رۆژی 10ی، ئه‌یلولی ڕابردو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پارێزگای موسڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند، ئایا مه‌ترسی داعش كۆتایی هاتووه؟دوای داعش چ هێزێكیتر بۆ كوردستانی عێراق و سوریا مایه‌ی مه‌ترسییه ؟
– داعش وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ی فه‌رمانره‌وا كه ناوچه‌و شار‌و ئه‌رزی به‌ده‌سته‌وه بێت نه‌ما ، به‌ڵام داعش وه‌ك فیكر و ئایدیۆلۆژیا‌و هێزی بچوكی گه‌ڕۆك و كاری تێكده‌رانه، به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت ، به‌ڵكو ئه‌مه كاتێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر وه‌ك بنبركردنی ئه‌و هۆكارو پاساوانه‌ی ده‌وێت كه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و داعشی لێ په‌یدابوو، كه بریتی یه له زوڵم و سته‌م و ناعه‌داله‌تی و بێكاری و جیاكاری و گه‌نده‌ڵی و ڕێگه‌دان به بڵاوبوونه‌وه‌و په‌روه‌رده‌ی بیری توندڕه‌وی و توندوتیژی له كۆمه‌ڵگادا.
بۆیه داعش و هاوشێوه‌كانی ته‌نها به شه‌ڕ له‌ناو ناچن ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه دوای داعش چ هێزێكی تر بۆ كوردستانی عێراق و سوریا (باشور و رۆژئاوا) مایه‌ی مه‌ترسیه دیاره مه‌ترسی گه‌وره‌تر بۆ كورد و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی ناوچه‌كه‌ن، چونكه كورد توانی به پشتیوانی هێزی نێوده‌وڵه‌تی داعش بشكێنێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كوردیان شكاند. هه‌ر وه‌ك بینیمان كه چۆن ته‌نها به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێك كه مافێكی ره‌واو دیموكراتی و سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستانه به چ گه‌له كۆمه‌كیه‌ك له دژمان وه‌ستانه‌وه‌و په‌لاماریانداین . بۆیه مه‌ترسی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هیچ كاتێك كۆتایی نایه‌ت ، هه‌ر وه‌ك ده‌بێت زۆر وریابین له هه‌ر ڕیكه‌وتنێك كه دوای نه‌مانی داعش، له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناكۆكیه‌كانی نێوانیان ، به‌ڵام ئامانجی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌میشه له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه .
* دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌ڕێزتان ده‌ستنیشانكران به نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر مادده‌ی 140، ئێستا قسه‌ت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌كه چییه‌و چۆن ده‌كرێت ؟
– له ئێستادا بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، نامه‌وێت زۆر بچمه ناو ورده‌كارییه‌كان، چونكه له كاتی خۆیدا هه‌موو شتێكم باسكردووه، بۆیه لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی (140)ی، ده‌ستورو گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌رپرسیاریه‌تی لایه‌نی كوردی هیچی كه‌متر نیه، له به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی به‌غدا. چونكه قسه‌و دروشم و ڕاگه‌یاندنی لێ ده‌ربكه ، به‌ڵام له پراكتیكدا هیچ كاتێك جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) له ئه‌وله‌ویه‌ت و كاری پێشینه‌ی لایه‌نی كوردی نه‌بووه، وه ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر پاره‌و پۆست و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی وه‌زیرێك له پۆسته‌كه‌ی له به‌غدا كراوه، ئه‌ونده شه‌ڕ له‌سه‌ر ماده‌ی (140) و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كان نه‌كراوه . هه‌ر بۆ نموونه له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵدا كه ده‌گوترێ به‌بێ پێشمه‌رگه موسڵ له داعش رزگار نه‌ده‌كرا، كه‌چی داوای لایه‌نی كوردی بۆ به‌شداری پێشمه‌رگه له شه‌ڕه‌كه‌دا پاره‌و به‌شداری پێنه‌كردنی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بووه له شه‌ره‌كه‌دا. به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌رێم ڕیكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوه، كه دوای نه‌مانی داعش پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه چۆڵ ده‌كات كه له داعش رزگاریكردووه. نموونه‌یه‌كی تر ده‌پرسم ئه‌رێ له جیاتی ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكه‌ین، كه ده‌ستوری عێراق ڕێگه‌ت پێ نادات و وڵاتانی دونیا‌و ده‌وروبه‌ر پشتیوانیت لێ ناكات، باشتر نه‌بوو پێ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنتی ماده‌ی (140) و گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه دابگرین؟! كه له ده‌ستوری عێراقدا داهاتوه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك به ئاسانی یا پاساوی ئه‌وه‌ی نابێت دژایه‌تیمان بكات ، ئه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كرا ، خۆ ئه‌و هه‌نگاوه ئاسانتر و ده‌ستوری تر بوو له ریفراندۆم ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دیفاكتویه‌كیش هه‌بوو كه ئه‌و ناوچانه له‌به‌ر ده‌ستی خۆماندا بوو به خوێنی پێشمه‌رگه له ده‌ستی داعش رزگاركرابوو. له لایه‌كی تر،ئه‌گه‌ر بگوترێت ڕه‌گه‌زه‌كانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، بریتییه له خاك و جوگرافیایه‌كی یه‌كگرتوو، له گه‌لێك كه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافیایه‌دا بژیت و له ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كه سه‌روه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و خاك و جوگرافیایه‌دا هه‌بێت ، ئه‌مه وێرای دانپیانانی نێوده‌وڵه‌تی ، خۆ به گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌م خاك و جوگرافیا و گه‌لی كوردستان‌مان یه‌ك ده‌خسته‌وه‌و هه‌م سنور‌و سه‌روه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایشمان به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی كوردستان ده‌سه‌پاند، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ش خۆی له خۆیدا بۆ كورد 50%ی سه‌ربه‌خۆیی بوو ، دونیاش دژت نه‌ده‌بوو. چونكه هه‌م ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو هه‌م خودی ئیرانیه‌كانیش ئاماده‌بوون له به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆم فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا بكه‌ن ماده‌ی (140) بۆ كورد جێبه‌جێ بكات و كه‌ركوك و ناوچه دابرێندراوه‌كانی بۆ بگه‌ریننه‌وه.
* له دوای 16ی، ئۆكتۆبه‌ر پارتی‌و به‌شێك له یه‌كێتی بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یاندا له‌مه‌ڕ ئه‌و شكستانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورداهات له كه‌ركوك، به‌ڵام بۆچی تائێستا لیژنه‌كه دروست نه‌كراوه؟
– پارتی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی ریفراندۆم و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ئه‌و ریفراندۆمه به‌سه‌ر گه‌لی كوردی هێنا، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتیان له به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق له كه‌ركوك به خیانه‌ت ناوزه‌ند كرد، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كرابێت، له یاسادا ده‌قێك هه‌یه كه ده‌ڵێ (تاوان لێدراو بێ تاوانه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی به لێكۆڵینه‌وه‌و له دادگا تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێندرێت). به‌ڵام هه‌میشه وابووه ئه‌وانه‌ی له به‌رپرسیاریه‌تی ڕاده‌كه‌ن، یا ئاماده‌نین به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرن، بۆ ئه‌مه پێویستیان به تاوانباركردنی خه‌ڵكانی تر هه‌یه. یا ده‌بێت خه‌تایه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكانی تر ، به تایبه‌تیش خه‌ڵكانی خوار خۆیان. ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین به‌په‌له لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی روویدا دروست بكرێت و ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك كه‌مته‌رخه‌می یاخود خوا نه‌خواسته خیانه‌تی كردوه، چاویان لێ نه‌پۆشرێ و به توندترین شێوه سزا بدرێن، چونكه كه‌ركوك له یه‌كیه‌تی گه‌وره‌تره ، به‌ڵام تاوانبار كردنی فه‌رمانده‌كانی یه‌كیه‌تی به خیانه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌و به‌بێ لێكۆڵینه‌وه بوو، ته‌نانه‌ت كاك مه‌لا به‌ختیار له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسیكرد كه له كاك مسعودی پرسیوه، ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت له‌به‌ر ده‌سته كه بیسه‌لمێنیت خه‌ڵكێكی یه‌كیه‌تی له كه‌ركوك خیانه‌تی كردووه، كاك مسعود له وه‌ڵامدا گوتبوی نه‌خێر، كاك به‌ختیار گوتی پێم وتوه، ئه‌ی چۆن بێ به‌ڵگه‌و بێ لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تی خیانه‌ت ده‌خه‌یته پاڵ یه‌كیه‌تی!؟ ئێمه ئیستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌ن و شاره‌زا له‌سه‌ر رووداوی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك دروست بكرێت و ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت، چونكه من پێم وایه ئه‌مه زۆر له قازانجی یه‌كێتیه كه به ناهه‌ق و به‌بێ به‌ڵگه و ته‌نانه‌ت به‌بێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تی خیانه‌تكردنی دراوه‌ته پاڵ. به‌ڵام من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم ئه‌و لیژنه لێكۆڵینه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستاندا دروست بكرێت، چونكه له‌گه‌ڵ رێزم بۆ په‌رله‌مانتاره به‌رێزه‌كان زۆربه‌یان بێ لایه‌ن نین، یا ئیستا بریاری په‌رله‌مان له ده‌ست پارتیه و لیژنه‌یه‌كت بۆ دروست ده‌كات له‌چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆتا و چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌خۆیه‌وه نزیكن دواتر به ناهه‌ق تۆمه‌تی خیانه‌تت ده‌داته پاڵ، ئه‌و كاته به‌هه‌مان شێوه له رێگه‌ی ئه‌و جۆره لیژنه‌وه و به ناوی په‌رله‌مانه‌وه تۆمه‌تێكت بۆ دروست ده‌كا و خیانه‌ته‌كه ده‌كا به ماڵ به‌سه‌رته‌وه ، جا ئه‌گه‌ر تا ئیستا به‌بێ به‌ڵگه‌و لێكۆڵینه‌وه خیانه‌تی داویته‌پاڵ ئه‌و كاته ده‌ڵێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه دوای لێكۆڵینه‌وه ڕاستی قسه‌كانی ئێمه‌ی سه‌لماند. به‌رای من ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگ و هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه بۆ یه‌كیه‌تی، پێویسته هه‌م سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی و هه‌م راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كیه‌تی لێ نه‌گه‌رێن،ئه‌م خیانه‌ت دانه پاڵه به ئاسانی تێپه‌رێت، چونكه ئه‌و مه‌سه‌له راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردن و به ناوبانگی یه‌كیه‌تی و به مێژووی ئاینده‌ی یه‌كیه‌تی و گه‌لی كورده‌وه هه‌یه ، پارتیش ئیستا به سه‌پاندنی ریفراندۆمێك كه نه كاته‌كه‌ی گونجاو بوو، نه هیچ ئاماده‌سازیه‌كی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ كرابوو، ده‌سكه‌وت و قوربانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانی به فیرۆداوه، به تۆمه‌تباركردنی یه‌كیه‌تی ده‌یه‌وێت خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كاره‌ساته بدزێته‌وه. چونكه له كه‌ركوك هه‌رچی كرابێت ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه، خۆ كاتێك په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هه‌موو بریاره دوژمنكارانه‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، كه له ناویاندا داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان به هێزی سه‌ربازی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان بوو، خۆ ئه‌وكاته (16)ی ئۆكتۆبه‌ر رووینه‌دابوو، ئه‌مه هه‌مووی كاردانه‌وه‌ی ریفراندۆم بوو. په‌لاماردانی كه‌ركوكیش یه‌كێك له‌و كاردانه‌وانه بوو. دیاره من لێره‌دا كه ئه‌و قسانه ده‌كه‌م، ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌كیه‌تی و بۆ گه‌له‌كه‌مان به گشتی زۆر به گرنگ ده‌زانم ، وه من ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و شاره‌زا بێ تاوانی یه‌كیه‌تی، له پرسی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان و دونیا ڕوون بێته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌نده‌ش مه‌به‌ستمه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یا چه‌ند كه‌سێك خیانه‌تیان له كه‌ركوك كردبێت، بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه پێش خه‌ڵكانی تر دژیان بوه‌ستینه‌وه‌و داوای سزادان و دادگایی كردنیان بكه‌ین .
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
01:15 AM - 2024-05-14
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
02:44 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
کوردستان 07:48 PM - 2024-05-13 -
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13