ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجیمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه
ئابوری 12:26 PM - 2017-08-30.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌پێناو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاتری گهندهڵیو سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتان، ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی ستراتجیان راگه‌یاندووه‌و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌روه‌ری یاسا‌و دامه‌زراوه‌ییه‌كان ده‌چێته قۆناغێكی تر. له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ، د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان تیشكدهخانه سه‌ر كار‌و چاڵاكیه‌كانی ده‌سته‌كه‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داموو ده‌زگاكانی دیكه لهههرێمو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م كاره‌كانیان.
* له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پڕۆژه‌یه‌كی ستراتجیتان راگه‌یاند، مه‌به‌ستتان له‌و پڕۆژه‌یه چیه؟
- پڕۆژه‌یه‌كه زیاتر له‌دوو ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی یاسایی خۆی به‌هاوكاری ده‌زگای ( وێست مێنستهرwfd)ی به‌ریتانی كاری له‌سه‌ر كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك بۆ نووسینه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه پێكهێنراوه‌و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كراوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن، دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ستراتیجیه‌كه په‌سه‌ندكراو لهوهقائیعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه، ئامانج له‌و پڕۆژه‌یه كه له‌حه‌وت سێكهتهری بنه‌ڕتی پێكدێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه، بۆ ئه‌مه‌ش ههوڵدهرێ ژماره‌یه‌ك وۆرگشۆپو سمینار له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی پڕۆژه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان له‌ڕێگای خستنه‌ڕووی سهرنجو پێشنیاره‌كانیان به‌شداربن له‌پلانی جێبه‌جێكردنی ستراتیجه‌كه، ئێمه پێمانوایه ستراتیجیه‌تی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكات، به‌ڵام گرنگتر له‌نووسینه‌وه‌ی ستراتجیهكه، جێبه‌جێكردنی خاڵهكانێتی، له‌و پڕۆژه‌یه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه ده‌بنه هۆی گه‌نده‌ڵی، دواتر چارهسهریهكانیشی ده‌ستنیشان كردوه، به‌ڵام كاتی پێویسته. بۆیه ماوه‌ی پێنج ساڵمان بۆ داناوه، ئه‌وكات ئه‌گه‌ر به‌شێكی جێبه‌جێبكرێ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌روه‌ری یاسا‌و دامهزراوهیهكان ده‌چێته قۆناغێكی تره‌وه.
* بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه تا چه‌ند سوودتان له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌رگرتووه؟
- كاتێك ستراتیجێك ده‌نووسیه‌وه یه‌كه‌م شت ده‌بێت خۆماڵی بێت، چونكه هه‌ر وڵاتێك‌و هه‌رێمێك خۆی ده‌زانی كێشه‌كانی خۆی چییه‌و چۆن ده‌توانێ چاره‌سه‌ریان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سوود له‌ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرێت، چونكه هه‌ندێك له‌وڵاتان به‌و پڕۆسه‌یه تێپهڕیونو ئه‌زموونیان هه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵماندا سوود له‌ئه‌زمونی وڵاتان وه‌ربگرین، بۆئه‌مه‌ش له‌ڕابردوو وه‌فدێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق‌و هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی ئیندۆنوسیامان كرد كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌زموونی باشیان له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ستراتیجیهكهمان كراوه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت خۆماڵی بێت، هاوكات ده‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
* بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیجه، تا چه‌ند گرنگ بارودۆخی هه‌رێم له‌ڕووی سیاسی‌و یاساییه‌وه سه‌قامگیربێت؟
- ره‌وشی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی پێویستی به ره‌وشێكی سیاسی ئارام هه‌یه‌و داموده‌زگا ره‌سمیه‌كانی هه‌رێم له‌بارودۆخێكی ئاسایی‌دا بن، كه به‌داخه‌وه له‌سێ ساڵی رابردوودا وه‌كو پێویست نییه، وه‌ك كێشه سیاسییهكانو ره‌وشی ئابووری‌و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، له‌هه‌مووشی گرنگتر بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتجییهكی له‌و جۆره، پێویستی به كۆده‌نگی نیشتیمانی هه‌یه‌و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان جۆره تهوافقێكیان هه‌بێت له‌سه‌ر دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، هاوكات پاڵپشتی مێدیاو جهماوهریو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گرنگه، چونكه له‌ڕابردوو جۆره بێ متمانه‌یه‌ك له‌نێوان جه‌ماوه‌رو دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كانی حكومه‌تدا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كار هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و متمانه‌یه بگێڕینه‌وه.
* بۆ جێبه‌جێكردنی پێویستان به بودجه‌ی زیاتر ده‌بێت، واتا قه‌یرانی دارایی نابێته ئاسته‌نگ؟
- ئێستا پێویستمان به بودجه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نابێت، چونكه زۆربه‌ری خه‌رجیه‌كان له‌سه‌ر ده‌زگای (وێست مێنستهرwfd)ی به‌ریتانیه، كاره‌كانیش زیاتر وۆرگشۆپو سمیناره، به‌ڵام ره‌نگه له‌داهاتوودا پێویست بكات حكومه‌ت بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموانیه بودجه‌یه‌كی زۆر بێت‌و له‌و بڕوایه‌داین حكومه‌ت ده‌توانێ دابینی بكات.
* جگه له‌و ستراتجیه، كاره‌كانی ئێوه له‌چوار ساڵی رابردوودا له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چۆن به‌ڕێوه‌چووه؟
- كاتێك قسه له‌سه‌ر چوار ساڵ ده‌كرێ، ده‌بێ باس له‌وه بكه‌ین كه دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تازه كارێكی قورس بوو، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێشینه‌یه‌كی له‌كاركردن له‌بواری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نه‌بوو یان هه‌شبێت كه‌مبوو، دواتر كارمهندو شاره‌زایی ئه‌و بواره له‌هه‌رێم ئێ‌كجار كه‌مبوو، بۆیه به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌سپاكی پێویستت به‌دوو ساڵ ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك ئێمه له‌سه‌ره‌تای 2014 ده‌ستمان به‌كار كرد، هه‌رێمی كوردستان توشی چه‌ندین كێشه‌ی دارایی‌و سیاسی‌و شه‌ڕی داعش بۆوه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه تائێستاش ته‌نانه‌ت ناتوانین بڵێین ته‌واوی به‌شه‌كانی ده‌سته‌كه‌مان دامه‌زراندوه، چونكه ته‌نیا له‌شاره‌كانی دهۆكو سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌مان هه‌یه له‌قه‌زا گهورهكانو ئیداره سه‌ربه‌خۆكان نه‌توانراوه ئۆفیس بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی كه‌ممان له لێكۆله‌ر هه‌یه كه (19 - 21) كه‌س ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌لایه‌نی كه‌م له‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێویستمان به سه‌رووی 100 لێكۆله‌ری ده‌ستپاكی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێ له‌هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كانیش كاربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌رچه‌نده پێویسته ده‌زگاو لایه‌نی تر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ستانداردی جیهانی، به‌ڵام ئێمه ساڵانه شه‌ش مانگ جارێك راپۆرت بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، توانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێنین، بۆ نموونه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رووی 400 دۆسێ كراوه، به‌ڵام بابه‌تی گه‌ندڵی ته‌نیا له‌ده‌ست ده‌سته‌كه‌ی ئێمه‌دا نییه، چونكه ئێمه كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌وانه ده‌سه‌ڵاتی دادوهریو دیوانی چاودێری دارایی‌و داواكاری گشتی، هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ش خۆیان كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌یه، به‌گشتی ئێمه له‌ڕاپۆرته‌كانی خۆمان ده‌ستنیشانی خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی ده‌سته‌كه‌مان كردووه.
* یه‌كێك له‌كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانه، له‌و بواره چی كراوه؟
- یه‌كێك له‌ڕێكاره خۆپارێزیه‌كان بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ركردنی رێنمایی بۆ ئاشكراكردنی سهروهتو سامانی به‌رپرسانه، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی زۆر گرنگه له‌وڵاتان‌و زۆر زیاتر له دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ گه‌نده‌ڵی دروست بكات، بۆئه‌مه‌ش ئێمه له‌ساڵی یه‌كه‌می كاره‌كانمان ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی فۆرمی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رپرسان له‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ههرێمو جێگره‌كانیان كرد، خۆشبه‌ختانه له‌سه‌رووی (90%)ی فۆرمه‌كانمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی باش بوو بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، له‌هه‌مان كاتدا نیشانه‌یه‌كی باشه كه به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێم پابه‌ندن به یاسا، دواتر وردبینی لهدۆسێكان ده‌كرێت، ئه‌وانه‌شی فۆڕم پڕ ده‌كه‌نه‌وه مانای ئه‌وه نییه تۆمه‌تباربن، به‌ڵكو ته‌نیا گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێكی خۆپارێزییه. گرنگی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش له‌وه‌دایه ره‌نگه له 10 ساڵی داهاتوودا خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه كۆبێته‌وه كه له‌هه‌رێم پۆستیان هه‌یه‌و به‌مه‌ش ده‌توانرێ كاری باشتری له‌سه‌ر بكرێت.
* پێشتر باس له‌وه ده‌كرا كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی جۆره تێكه‌ڵییه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر، وه‌ك چاودێری دارایی‌و داواكاری گشتی‌و لیژنه‌ی ده‌سپاكی په‌رله‌مان، ئێستا ئه‌وه روونبۆته‌وه؟
- سه‌ره‌تای كاره‌كانمان پێمانباشبوو هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگاكان هه‌بێت، بۆئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه نراوه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌و ده‌زگایانه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵماندا ئه‌وه بڕه‌وێنینه‌وه كه ئێمه جێگره‌وه‌ی هیچ ده‌زگایه‌ك نین یان ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئێستا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌نێوان ئه‌و ده‌زگایانه‌و جۆری كاره‌كان دیاریكراوه، هاوكات له‌هه‌موو دنیا پڕۆسه‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نیا به ده‌زگایه‌ك ناكرێ، به‌ڵكو فره ده‌زگای چاودێری هه‌یه، بۆ نموونه له‌وڵاتێكی وه‌ك میسر له‌سه‌رووی 10 ده‌زگای له‌و جۆره‌یان هه‌یه، چونكه پرسی گه‌نده‌ڵی پرسێكی گه‌وره‌یه‌و له‌هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به زیاتر لهدهزگایهكه، بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكات، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌بێت چوارچێوه‌ی كاركردن بۆ ئه‌و ده‌زگایانه ههبێتو ده‌ست له‌كاروباری یه‌كتر وهرنهدهنو به‌ر یه‌ك نه‌كه‌ون.
* به‌و پێیه‌ی ئێوه سه‌ر به په‌رله‌مانن، په‌كخستنی ئه‌و ده‌زگایه تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانتان كردووه؟
- دیاره په‌رله‌مان دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌ركردنی یاسا‌و چاودێریكردنی داموده‌زگاكانه، بێگومان بۆ ئێمه‌و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی په‌رله‌مان گرنگه، بۆ نموونه پێویستمان به هه‌مواركردنی یاسا هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی چاودێریش گرنگه له‌وانه لیژنه‌ی ده‌ستپاكی هه‌یه له په‌رله‌مان ده‌توانێت هاوكارمان بێت، بۆیه بوونی په‌رله‌مان بۆ ئێمه‌و حكومه‌ت گرنگه، به‌تایبه‌تی له‌و پڕۆژه ستراتیجیه‌ی باسمانكرد ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان لهكاربووایه باشتربوو پرس به‌وانیش بكرێت، به‌مه‌ش زیاتر لایه‌نه یاساییه‌كه‌ی به هێزتر ده‌بوو.
* له‌ڕابردوودا مێدیا تاچه‌ند هاوكارتان بووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی؟
- مێدیا ئه‌مرۆ له كوردستان فراوان‌و گه‌شه‌ی كردوه، رۆڵێكی گرنگ‌و گه‌وره ده‌بینێت له‌ژیانی خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه مێدیا ده‌توانێ فشارێكی گه‌وره بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی‌و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی لهدامو ده‌زگاكانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه كه‌موكوڕی له‌و بواره‌ش هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی رۆڵیان به‌باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، پێویسته له‌داهاتووش ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ته‌نیا له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه كار له‌سه‌ر دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، به‌ڵكو له‌قۆناغه‌كانی تریش بوونیان هه‌بێت، بۆئه‌مه‌ش دانیشتنمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان ئه‌نجامداوه. ده‌رگای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش بۆ مێدیاكاران كراوه‌یه‌و هاوكاری هه‌موو دهزگاكانمان كردوه.
* جگه له‌كه‌رتی گشتی، تا چه‌ند كارتان له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت كردوه له دۆسێكانی گه‌نده‌ڵیدا؟
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی زیاتر كاری له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی كردووه، كه‌متر كار له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت كراوه، هه‌رچه‌نده له‌یاساكه باس له‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به‌حكومه‌ت، بۆ نمونه كه‌رتی تایبه‌ت گرێبه‌ستێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌رتی حكومهتو پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام وه‌كو وتم ره‌نگه تازه‌یی ده‌سته‌و كه‌می كادیری لێكۆڵینه‌وه‌و چاو‌دێر وایكردوه زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی بكه‌ین، چونكه زۆربه‌ی بودجه‌و پڕۆژه‌كان له‌كه‌رتی گشتیهوهیه، به‌مه‌ش گومانه‌كان واده‌كات گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌و كه‌رته بێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه كه‌رتی تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی تێدا نییه‌و پێویست نییه كاری له‌سه‌ر بكرێ، بۆیه له‌داهاتوودا به‌رنامه هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش كار بكه‌ین.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مووچەی مانگی نیسان دابەشدەکرێت
12:03 AM - 2024-05-15 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە د. مەزهەر خوراسانی دەکات
07:57 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
06:18 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
04:43 PM - 2024-05-14
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:50 PM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دڵنیام لە توانا و ئەزموون و لێهاتوویی خوێندکاران و گەنجانی وڵاتەکەم
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
06:37 PM - 2024-05-14
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
03:15 PM - 2024-05-14
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
12:03 PM - 2024-05-14
تۆماری بایۆمەتری لەهەرێم دەستپێدەکاتەوە
10:59 AM - 2024-05-14
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی مامۆستایان داوای 56 مووچەی پاشەکەوتکراو و نەدراو و لێبڕاو دەکات
کوردستان 06:37 PM - 2024-05-14 -
مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات
کوردستان 06:18 PM - 2024-05-14 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ لەتیف فاتیح فەرەج
پرسەنامە 06:10 PM - 2024-05-14 -
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی نیسانی بۆ هەرێم نارد
کوردستان 04:43 PM - 2024-05-14 -
ئەندامێکی ئەنجومەن: بانکی تی بی ئای نەچووەتە ناو هەژماری من
کوردستان 03:15 PM - 2024-05-14 -
پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکان بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-05-14 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گۆڕانكاری له‌حوكمڕانی
کوردستان 12:03 PM - 2024-05-14 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی دکتۆر مەتی
پرسەنامە 11:26 AM - 2024-05-14