riklam

سزای زیندانی بۆ تاوانبارانی دزینی مووچەكەی شار دەردەچێت

کوردستان 04:41 PM - 2020-02-10
.

.

دادگای تاوانەكانی سلێمانی دۆسیەی تاوانبارانی كەیسی دزینی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری یەكلاكردەوەو هەریەكەشیان بە 15 ساڵ حكومدران و سیانیشیان بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە ئازادكرا بوون.

حاكم عومەر ئەحمەد وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی  لەبارەی بڕیارەكەی دادگاوە بۆ ئەو تاوانبارانە بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 10ی شوباتی 2020، دادگای تاوانەكانی سلێمانی / 3 بەپێی ماددەی 442ی یاسای سزادنی عیراقی بڕیاری كۆتایی لەبارەی دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانە دەركرد كە مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی و ژمارەیان شەش كەس بوون، دادگاش بڕیاری 15 ساڵ زیندانی بۆ هەریەكەیان دەركرد.

وتیشی: لەسەر دۆسیەكە 19 تۆمەتبار لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە، بەڵام 13یان لەكاتی لێكۆڵینەوەو دادگایكردندا بەڵگەی پێویست نەبوون بۆ تاوانباركردنیان بۆیە بەبڕیاری دادگا ئازادكراون، بەڵام شەش تۆمەتباریان مابوونەوەو ئەمرٍِۆ دادگا دوا بڕیاری لەبارەی دۆسیەكەیانەوەدا.

وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی راشیگەیاند: لەو شەش تاوانبارەی دادگا حكومیدان سیانیان بەر لێبوردنی گشتی كەوتوون، یەكێكیان سزای لەسێدارەدانی هەبوەو سزاكەی دەستپێدەكاتەوە، دوانی ترشیان سزای 10 ساڵ زیندانیان هەبووەو دەبێت سزاكەیان دەستپێبكاتەوە.

ئەوەشی وت: بەپێی ماددەی 10ی یاسای لێبوردنە گشتییەكە، هەر كەسێك لەماوەی 5 ساڵدا لەدوای ئازادبوونی تاوانێك بكات، لێبوردنە گشتییەكەی هەڵدەوەشێتەوەو دەبێت ماوەی حوكمەكەی لەزیندان بەسەر ببات، بۆیە لێبوردنە گشتییەكانیان هەڵدەوەشێنێرتەوەو دەستدەكرێتەوە بەدادگایكردنەوەیان بۆ  بەسەربردنی ئەو حكومەی پێشتر لەسەریان بووە.

حاكم عومەر ئەحمەد راشیگەیاند: یەكێكی تری لەو شەش كەسەی ئەمڕۆ حكومدراوە، پێشتر لەلای پۆلیس دوو دۆسیەی لێكۆڵینەوەی هەبووە، بەڵام دووان لەحكومدراوەكان پێشینەیان نەبووە، بەڵام بەشداری تاوانی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار بوون.

رۆژی 12ی ئاداری 2019، ژمارەیەك چەكدا هەڵیانكوتایە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاری پێدەگوازرایەوە، دوای ئەوەی بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلەكەیان رفاندو موچەكەیان دزی، لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا هێزەكانی دژەتیرۆرو ئاسایش و پۆلیس توانیان تۆمەتبارەكان دەستگیربكەن و  دانیان بەتاوانەكەیانداناو دواتریش پارەكە بۆ نەخۆشخانەی شار گەڕێنرایەوە.

PUKmedia گۆران وەهاب 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket