گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08
رۆیتەرز
تەقاندنەوەی مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی قودس
پاش ئەوەی کە شەوی رابردوو سوپای پاسدارتانی ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسڕائیل وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر لوبنان، لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی مووشەکی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران ده‌ستیپێكرد، كه پێكهاتبوون له تاران و ئیسفه‌هان و ته‌برێز و كرماشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیکە.
ده‌ستپێكی گرژییه‌كان و هێرشه‌كانی لوبنان
سه‌ره‌تای ئه‌م
خوله نوێیه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ڕ‌ۆژی یه‌كشه‌ممه (7ی حوزه‌یران) ده‌ستیپێكرد،
كاتێك مووشه‌ك له‌باشووری لوبنانه‌وه به‌ره‌و باكووری ئیسرائیل ته‌قێنران، له‌به‌رامبه‌ردا
فڕ‌ۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
له‌گه‌ڕ‌ه‌كه دێرینه‌كانی باشووری به‌یرووت، ئه‌م هێرشه هانده‌ر بوو بۆ ده‌ستپێكردنی
كاردانه‌وه‌ی ڕ‌استه‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل
سوپای
پاسدارانی ئێران ڕ‌ایگه‌یاند، له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌یرووت و به‌ئامانجگرتنی
بنكه ڕ‌ادارییه‌كان، هێرشێكی مووشه‌كی بالیستی به‌رفراوانیان كردووه‌ته سه‌ر
ئیسرائیل، به‌پێی به‌یاننامه ره‌سمییه‌كان ئێران، بنكه ئاسمانییه‌كانی وه‌ك
"نێڤاتیم" و "تێل نۆف" له ناوجه‌رگه‌ی ئیسرائیل كراونه‌ته
ئامانج، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌و زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه له‌چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیل و نزیك فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی بن
گۆریۆن بیستراوه.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل له ناوه‌وه‌ی ئێران
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (٨ی حوزه‌یران)، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوخۆی ئێران ئه‌نجامدا، هاوكات میدیاكانی ئێران ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یان له‌تاران، ئه‌سفه‌هان، كه‌ره‌ج و ته‌ورێز پشتڕ‌استكردووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل به‌ڕ‌ه‌سمیی ڕ‌ایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێترۆكیمیایی له‌ناوچه‌ی "مه‌هشهه‌ر" ی باشووری رۆژئاوای ئێران پێكاوه، كه میدیاكانی ئێرانیش ئاماژه‌یان به به‌شێكی ئه‌و زیانانه كردووه.
گه‌شتی فڕ‌ۆكه‌خانه‌كان راگیران
وەک گرتنەبەری ر‌ێوشوێنی پێشوه‌خته‌ی فریاگوزاری و پاراستنی گیانی سه‌رنشینان دوای درووستبوونەوەی گرژییەکان بەشێک لەفڕۆکەخانەکان تا ماوەیەکی نادیار گەشتەکانیان راگرت كه بریتین له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی ئیسرائیل و ئێران و عیراق.
هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ئه‌نجامدانی
هێرشی پێچه‌وانه و دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێش هێرشه‌كان داوای دانبه‌خۆداگرتنی
له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كرد، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ره‌سھێنانی
گفتوگۆكانی نێوان واشنتن و تاران، به‌ڵام هێرشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی
ئه‌مریكا ئه‌نجامدران.
به‌ره‌ی هاوپه‌یمانانی
ئێران و گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕ‌ایانگه‌یاند: كه هێرشێكی مووشه‌كییان ئاڕ‌استه‌ی
ئیسرائیل كردووه‌و بڕ‌یاری قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیلیان له ده‌ریای
سووردا ده‌ركردووه.
وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سعوودیه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مووشه‌كی
له‌نزیك بنكه‌ی ئاسمانی "شازاده سوڵتان" (كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه)
لێدرا، له‌هه‌مانكاتدا قه‌ته‌ر ده‌ستی به‌په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی خێرا كردووه له‌گه‌ڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،
له‌ئێستادا دۆخه‌كه له‌وپه‌ڕ‌ی هه‌ستیاری دایه‌و ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی
جه‌نگ ڕ‌ێكده‌خات و سوپای ئیسرائیلیش باس له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌پۆلی مووشه‌كه‌كان
ده‌كات، له كاتێكدا ئێران هۆشداری ده‌دات كه هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نوێ
تێچووی قورستری ده‌بێت، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدایه بۆ
پاراستنی ئه‌وه‌ی له‌ئاگربه‌ستی پێشوو ماوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08 -
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
کوردستان 09:20 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
هەواڵ 11:09 PM - 2026-06-07 -
سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
عیراق 08:49 PM - 2026-06-07 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ی ن ک 08:29 PM - 2026-06-07







دابەزێنە

