riklam

سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە

کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازی و ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket