riklam

قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت

کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم

قوباد تاڵەبانی هەڵەبجە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، سەردانی هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ ڕێكخەرانی تێد ئێكس ئاشتی (TEDx Ashti) كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی پشتگیریكردنی ئەو دەستپێشخەرییانەی كە هانی داهێنان، كارسازی و كۆمەڵگەیەكی مەدەنی بەهێز و گەشەسەندوو دەدەن كرد. 

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: گەنجان نەك هیوای داهاتوو، بەڵكوو وزە و هێزی سەرەكین لە نەخشاندنی ئێستادا. لە هەڵەبجەش وەك هەموو ناوچەكانی تر نەوەیەك لە گەنجان بە خەونی گەورە و بیرۆكەی مەزنەوە پێگەیشتوون و هیچ پێشكەوتن و گەشەسەندنێك بەبێ بەشداری ئەوان بەدی نایەت.

ئاماژەی بەوەشكرد: خەون و بیرۆكەكانی ئەم گەنجانە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی گەشەپێدانی ناوچەیی. دڵنیاین هەڵەبجە لەسەر دەستی ئەم گەنجانە داهاتوویەكی گەشەدارتر و پێگەیەكی شیاوتری دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket