riklam

حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08
گەڕانەوەی حاجییان بەڕێگەی وشکانی/ئەرشیف PUKMEDIA

گەڕانەوەی حاجییان بەڕێگەی وشکانی/ئەرشیف

حاجیانى هەرێمى کوردستان

دوای سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و راگرتنی گەشتی بەشێک لەفڕۆکەخانەکان و لەنێویاندا فڕۆکەخانەی عیراق، دەنگۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: سەرجەم ئەو حاجییانەی تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە.  

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم  بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناکاو هاتەپێش، سەرجەم ئەو حاجییانەی کوردستان کە لەڕێگەی ئاسمانیەوە گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان و ئەو حاجیانەی کوردستانیش کە ئێستا لە شاری مەدینەن سەرجەمیان سەلامەتن و هیچ کێشەو گرفتێک لە ئارادا نیە.

راشیگەیاند: تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 320 حاجی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها هەزار و 800 حاجی کوردستان لە شاری مەدینە ماون، بڕیاریشە سەرجەمیان لەڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket