riklam

یەكێتی: ئەو لایەنەی داوای هەڵبژاردن دەكات لەگەڵ دواخستنە

ی.ن.ک‌‌ 05:39 PM - 2018-08-06
.

.

یەكێتی رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە30ی ئەیلول دەكرێت و دواناخرێت، ئەو لایەنەشی باسی دواخستنی دەكات خۆی دەیەوێت هەڵبژاردنەكە دوابخرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكتێی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئەم چركەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە  30 ئەیلولی 2018 دەكرێت و دواناخرێت و یەكێتیش هیچ بەرنامەیەكی بۆ دواخستنی كاتی هەڵبژاردن نیەو پێشنیاری ئەو بابەتەشی نەكردوە.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باسی دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن وتی:  ئەگەر یەكێتی بیەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوا خۆی رایدەگەیەنێت، بەڵام ئەو لایەنەی بەدەنگێكی بڵندتر باسی دواخستنی دەكات ئەو لایەنە خۆی دەیەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت.

وتەبێژی یەكێتی وتیشی:  ئەو لایانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت دەتوانن لەگەڵ یەكێتی و پارتی قسە بكەن و داواكە بخەنە بەردەم حكومەت، بەڵام تائێستا هیچ بەرنامەیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەئارا نیە، ئەگەر شتێكی لەو شێوەیەش هەبێت قسەی خۆمان دەكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket