riklam

پێویستە كەسێك رۆژانە چەند ئاو بخواتەوە؟

kurdistani 09:30 AM - 2013-08-21
ئەگەر شوێنی كارەكەت فێنكە لە دوو لیتر زیاتر ئاو مەخۆرەوە

ئەگەر شوێنی كارەكەت فێنكە لە دوو لیتر زیاتر ئاو مەخۆرەوە

زانایان، دەڵێن: "رێژەی ئاو خواردەنەوە پێویستە بە گوێرەی كاركردن‌و جوڵەی مرۆڤەكان بێت، بەڵام نابێت لە 8 پارداخ كەمتر بێت لە رۆژێكدا".

ئاو سەرەكیترین توخمە كەلە  پێكهاتنی جەستەی مرۆڤدا بەشداری دەكات، بەڵام لەگەڵ ئەو گرنگیەی كە ئاو هەیەتی بۆ جەستەمان زۆر كەس هەن كە نازانن رۆژانە خواردنەوەی چەند لیتر ئاو پێویستە بۆ جەستە.

ئێمە لێرەدا ئەوە دەخەینەڕوو كە مرۆڤێكی ئاسایی رۆژانە پێویستە چەند لیتر ئاو بخواتەوە بە گوێرەی كارەكەی.

زۆربەی زانایان پێیان وایە كە پێویستە رۆژی 8 پەرداخ بۆ 10 پەرداخ بەتەنها ئاو بخورێتەوە، هەروەها لەگەڵ ئەو خواردنەوانەی تردا كە ئاو دەچێتە پێكهاتەكانیانەوە وەك چاو ماستاو و شۆرباو ..هتد،  كە بەمەش گشت رێژەی ئەو ئاوەی دەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە دەگاتە نزیكەی 2 لیترو نیو بۆ هەر رۆژێك، بەڵام ئەگەر كەسێك رۆژانە لە شوێنێكی فێنكدا كار بكات‌و ماندوو نەبێت ئەوا خواردنەوەی 2 لیتر بۆ 2 لیترو نیو كارێكی باش نییە، لەبەرئەوەی ئەو رێژە ئاوە ناپێویستەی كە جەستە پێویستی پێی نییە هیچ رێگەیەك نییە بۆ چوونە دەرەوەی بۆیە لە ئەنجامدا هەڵئاوسان‌و هەوكردن یان نەخۆشی تری گورچیلەكانی لێدەكەوێتەوە.

زانایانی ئەم بوارە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە خواردنەوەی 2 بۆ 4 پەرداخ ئاو لە بەیانیدا دوای لەخەوهەستان كارێكی زۆر گرنگەو سوودی زۆرە بۆ تەندروستی‌و چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشیەكانە، لە هەمانكاتدا دەكرێت هەندێك توخمی تری تێكەڵ بكرێت وەك كەمیك لیمۆ یان هەنگوین یان دارچینی.

چەند رێنمایەكی ئاو خواردنەوە:
1-    خواردنەوەی 2 ب 4 پەرداخ ئاو لە بەیانیاندا دوای لەخەوهەستان كە دەكاتە 800 میلی لیتر.
2-    ئەگەر تۆ كەسێكیت رۆژانە لە كەشوهەوایەكی فێنكدا كاردەكەیت، ئەوا لە 2 لیتر بۆ 2 لیترو نیو زیاتر ئاو مەخۆرەوە، چونكە دەبێتە هۆی هەوكردنی گورچیلەكان.
3-    ئەو كەسانەی كە ماندوودەبن‌و كارەكانیان گران‌و قورسە ئەوا پێویستە رۆژانە زیاتر لە 3 لیتر ئاو بخۆنەوە.

PUKmedia
وەرگێڕان: هۆزان شۆڕش             سەرچاوە: indiatimes

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket