وته‌بێژی یه‌كێتی: ھه‌میشه له‌گه‌ڵ ته‌بایی بووین و قوربانیمانداوه
ی.ن.ک 04:00 PM - 2019-06-03
.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوانمان.، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆزبێت و هیودارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، پارته سیاسییه كانی كوردستان، ئه‌م بارودۆخه ههستیارو مه‌ترسیداره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا گوزه‌رده‌كات واده‌خوازێت كه گه‌لی كورستانیش ئاماده‌باشی ته‌واوی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان و رووداوه پێشبینی كراوه‌كان، پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بپارێزین، نه‌ك سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و ته‌خوینكردنی یه‌كدی و فراوانكردنی ده‌لاقه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوانمان .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مێژووی پڕشكۆی سه‌روه‌ری خۆیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بووه، له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه زیانی زۆریشی كردووه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یادی ئه‌م جه‌ژنه‌دا كه جه‌ژنی لێبورده‌یی و به‌خشنده‌ییه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆی ده‌كاته‌وه هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی ئه‌و یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن دووركه‌ونه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری ناڕه‌وای چ لایه‌نێك كه بیه‌وێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبدات و شه‌ڕی راگه‌یاندن به‌رپا بكات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری دەستگیردەکات
09:09 PM - 2026-06-18 -
بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا
07:42 PM - 2026-06-18 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سازكرد
05:55 PM - 2026-06-18 -
پەیـــامە نهێنییـــەکـــانی نوســــــــەرانـــی روس بـــۆ مـــرۆڤـــایەتی
05:10 PM - 2026-06-18
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
03:52 PM - 2026-06-18
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
01:58 PM - 2026-06-18
ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
11:42 AM - 2026-06-18
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
10:28 AM - 2026-06-18
زۆرترین خوێنراو
-
فەرەنسا، کۆبوونەوەی G7 و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران
بیروڕا 04:25 PM - 2026-06-18 -
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
کوردستان 03:52 PM - 2026-06-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
ی ن ک 01:58 PM - 2026-06-18 -
ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
کوردستان 11:42 AM - 2026-06-18 -
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
کوردستان 10:28 AM - 2026-06-18 -
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵوزدا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-18 -
رێککەوتنی کاتیی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 10:00 AM - 2026-06-18 -
ئەمریکا و ئێران؛ رێککەوتن یان لێکتێگەیشتن؟ پاڵنەر و سیناریۆکان داهاتوو
بیروڕا 10:03 PM - 2026-06-17







دابەزێنە

