یەكێتی: ئەو لایەنەی داوای هەڵبژاردن دەكات لەگەڵ دواخستنە
ی.ن.ک 05:39 PM - 2018-08-06
.
یەكێتی رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە30ی ئەیلول دەكرێت و دواناخرێت، ئەو لایەنەشی باسی دواخستنی دەكات خۆی دەیەوێت هەڵبژاردنەكە دوابخرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكتێی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئەم چركەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلولی 2018 دەكرێت و دواناخرێت و یەكێتیش هیچ بەرنامەیەكی بۆ دواخستنی كاتی هەڵبژاردن نیەو پێشنیاری ئەو بابەتەشی نەكردوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باسی دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن وتی: ئەگەر یەكێتی بیەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت ئەوا خۆی رایدەگەیەنێت، بەڵام ئەو لایەنەی بەدەنگێكی بڵندتر باسی دواخستنی دەكات ئەو لایەنە خۆی دەیەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت.
وتەبێژی یەكێتی وتیشی: ئەو لایانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت دەتوانن لەگەڵ یەكێتی و پارتی قسە بكەن و داواكە بخەنە بەردەم حكومەت، بەڵام تائێستا هیچ بەرنامەیەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەئارا نیە، ئەگەر شتێكی لەو شێوەیەش هەبێت قسەی خۆمان دەكەین.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

