سه‌رۆك كۆمار بۆ سێ پرس گه‌یشته هه‌رێم
عیراق 11:49 AM - 2017-11-25
.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/11/2017 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌ردانێك گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌فدێكی حزبی و حكومی پێشوازی لێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ بینینی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونهوهیهیهتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌زمه سیاسییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌دێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دهركردو له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا دادگای فیدڕاڵی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دواتر د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ كه‌ناڵی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: هاتوومه‌ته سلێمانی و دواتر سه‌ردانی شاره‌كانی تریش ده‌كه‌م، سێ پرسی سه‌ره‌كی هه‌یه كه من له‌م سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی جدی له‌باره‌وه ده‌كه‌م.
وتیشی: پرسی یه‌كه‌م/ دۆخی نێوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌یه كه روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، پرسی دووه‌م/ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنێتی، پرسی سێیه‌م/ كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر كامێك له‌و پرسانه ته‌ماشا بكه‌ی بابه‌تی یه‌كه‌مه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و ئومێده‌وارین به هاوكاری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌رۆك كۆمار وتیشی: هه‌وڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كاردێنم، له‌ئێستاشدا بارودۆخه‌وه به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

