ئامانجى گشتپرسى تەنیا سەربەخۆییە
بیروڕا 03:08 PM - 2017-09-28
.
د.ئیبراهیم محەمەد جەزا*
پاش گشتپرسى سەربەخۆیى کوردستان کاردانەوەى حکومەتە فاشیست و مەزهەبیەکانى چواردەور کە هەموویان دەوڵەتى بەناو ئیسلامیین هیچ سەرسامى نەکردم و زۆر چاوەڕێکراوبوو! ئەم کاردانەوانە ئەگەر خەڵکى کوردستان گشتپرسی بۆ بیست ساڵى تریش دوابخستایە هەروادەبوو، ئەمە کێشەى عەقڵیەتى ئەم دەوڵەتە نادیموکراتیانەیە ، کە هەمووشتێک و مافێک بۆخۆیان بەڕەوادەزانن و کەچى کەدێتە سەر گەلانى جیاواز لەوان دەبێت دیموکراسى و ڕەوایەتى سنووردار بێت! واتە دیموکراسییەتەکە دەبێت بەدڵى ئەوان بێت ، چۆنیان بوێت و چۆن دایدەڕێژن گەلانى تر سەر بلەقێنن و ڕازى بن.
ئەگەر یەکێک بەوردى ئاگادارى ئەم سێ چوار ڕۆژەى پێشوو بووبێت ، پاش ڕیفراندۆم، و گوێى لە وتارە ئاگریین و هەڕەشەئامێزەکانى سەرۆک و بەرپرسانى ئەو وڵاتە دراوسێیانە بووبێت بەباشى تێدەگات، کە بۆیە دەڵێم ودەمێکیشە نووسیومە ژیان لەگەڵ ئەم گورگانەى کەلە پێستى مەڕدا خۆیان ماتکردووە هیچ سوودى نییە و ئەمانە بەهیچ شێوەیەک نەگۆڕاون و هەمیشە جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئێمە دەبێت خزمەتکارێکى گوێڕایەڵبین، ئەگینا نایەڵن نان بخۆین و ڕێنادەن قسەبکەین و داروبەردمان دەسووتێنن!
سەرکردایەتى کوردستان زۆر بەباشى و دانبەخۆداگرتن و مێشکێکى ساردەوە وەڵامى ئەو هەڕەشانە دەداتەوە و بە شێوازێکى دیپلۆماسى و ژیرانە کاردەکات، کەهیوادارم ئەنجامى هەبێت! بەڵام خۆم گومانم هەیە ئەم دراوسێ "باشانە " بیانەوێت تێبگەن! وەک ئاماژەم پێدا ئەوەى کە دەنگى بەڵێ بۆ سەربەخۆیی نووسیبێت ئامادەیە و لەبەرچاویدابووە کە ئەم دوژمنانە کاردانەوەى خراپ دەکەن و لەوانەیە گەلەکەمان برسى ببێت و تووشى شەڕیش ببین. من لێرەدا نەهاتووم ئامۆژگارى سەرکردایەتى کوردستان بکەم و زۆر باش تێدەگەن و سیاسەت دەکەن، کەلەوانەیە لە پێشوودا هەڵەى زۆریشیان کردبێت بەڵام زۆر بەباشى بارودۆخەکە دەخوێننەوە، تەنیا یەک شت هەیە دەمەوێت بیخەمەڕوو، گەڕانەوە لە ڕاگەیاندنى سەربەخۆى نابێت بکرێت و بیرى لێبکرێتەوە! جائیتر ڕاگەیاندن پاش چەند ڕۆژێکى تر بێت یان چەند ساڵێکى تر ئەوە نیەت و گفتوگۆى دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دیارى دەکات.
ئەوەى کەلەسەر ئەو 92% خەڵکى کوردستان پێویستە، لەوانەى کە دەنگیانداوە بەبەڵى، پشتێنى لێقایم بکەین و لەئامادەباشیدا بین و چاوەڕێى فەرمانى سەرکردایەتى کوردستان بین بۆ هەر ئەگەرێک کە لەوانەیە وڵاتى کوردستان دووچارى ببێت! ئەمە بیرکردنەوەیەکى عاتیفى و سەرپێیانەنییە و من وەک خۆم و هاوبیرەکانیشم لە هەشتاکانى سەدەى پێشووەوە ئامادەبووین لە پێناو سەربەخۆیى و دەوڵەتى کوردستاندا گیان بەخشیى بکەین.
گومانیشم لەوەنییە کە پێش ئەوەى بەتەواوى بەرەنگارى ئەم دوژمنە نادادپەرەوەر و نادیموکراسییانە ببینەوە، چەندین کارتیش لەلاى سەرکردایەتى کوردستان هەیە کەدەتوانێت بەکارى بێنێت و پێویستیشە ئەم دوژمنانە ئەوە بزانن خوشک و براکانمان لە پارچەکانى ترى کوردستانى گەورە تەماشاکەر نابن!
* بەشى زەویناسى / زانکۆى سلێمانى
هەواڵی زیاتر
-
میدیاكان پێش بڕیاری لیژنهی زانكۆ و خوێندنی باڵا نهكهون
06:11 PM - 2026-06-27 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات
02:23 PM - 2026-06-27 -
دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن
11:40 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
09:19 AM - 2026-06-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:24 PM - 2026-06-27 سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە پەرۆشەوە بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز کاردەکات
سەعدی پیرە: ئەوەی پارتی لەبەغداد دەیەوێت با لەهەرێم جێبەجێی بکات
05:10 PM - 2026-06-27
سێ گوندیان لە کوردستانن...عیراق پێنج گوند بۆ باشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان کاندید دەکات
03:24 PM - 2026-06-27
ستراتیژییەتی عیراق کۆتاییهێنان بە چەکداریی، کۆنفرانسی سەروەری و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵییە
01:55 PM - 2026-06-27
عیراق داهاتى ناوخۆ دەبڕێت و مووچە دەنێرێت
12:03 PM - 2026-06-27
زۆرترین خوێنراو
-
دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن
جیهان 11:40 AM - 2026-06-27 -
عیراق بهپێدانی زهوی و پێشینەى دارایى كێشهی نیشتهجێبوون كهمدهكاتهوه
عیراق 10:41 AM - 2026-06-27 -
بههۆی بوومهلهرزهوه 50 ههزار كهس له ڤهنزوێلا بێسهروشوێنن
جیهان 09:47 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-06-27 -
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-06-26 -
قەڵای پاراستنی زمان و شوناس لە زریانی سیاسەت و غەریبیدا!
بیروڕا 09:24 PM - 2026-06-26 -
ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن
جیهان 09:06 PM - 2026-06-26 -
لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم 10 مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە
کوردستان 07:12 PM - 2026-06-26







دابەزێنە

