سلێمانی.. تائێستا ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد به‌ڕوی گه‌شتیاراندا نه‌كراوه‌ته‌وه
شوێنەوار 05:04 PM - 2017-04-12.
ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد له شاری سلێمانی، یه‌كێكه له شوێنه‌واره گرنگه‌كانی شاره‌كه، به‌هۆی كۆنی ماڵه‌كه‌شه‌وه، ماڵه‌كمه داڕمابوو، له ماوه‌كانی ڕابردووش‌دا له‌سه‌ر ئه‌ركی گروپی كۆمپانیاكانی به‌رێز، ماڵه‌كه نۆژه‌نكرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كرێچیه‌ك له ماڵه‌كه‌دا هێشتا به ڕه‌سمی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ناتوانرێت، وه‌ك شوێنه‌وارێكی مێژووی و كه‌له‌پوری سودی لێوه‌ربگیرێت.
گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی نۆژه‌نی كردوه‌ته‌وه
ده‌رباره‌ی هۆكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و له‌مپه‌رو چۆنیه‌تی به‌كارهێنانه‌وه‌ی ماڵه‌كه وه‌ك شوێنێكی مێژویی و كه‌له‌پوری سلێمانی و كوردستان، دیدارێكمان له‌گه‌ڵ یاسین مه‌حمود ( مه‌لا یاسین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز ساز كردوه، سه‌ره‌تا له هۆكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێردمان پرسی و له وه‌ڵامدا مه یاسین وتی: به نیسبه‌ت پیره‌مێرد، ئه‌وا شاعیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كه‌سایه‌تاییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانه، ئه‌گه‌ر بچیته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان بوون كه بناغه‌ی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانیان دانا، ئێستاش مزگه‌وته‌كه‌ی باپیره‌ی گه‌وره‌ی پیره‌مێرد له سابونكه‌ران مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سلێمانی، بله باره‌ی ماڵه‌كه‌شییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و ماڵه‌یه كه ژیانی خۆی تیایدا به‌سه‌ربرد، ئه‌و هه‌موو ئه‌ده‌بیاته پیره‌مێرد له‌و ماڵه‌دا نوسرابوه‌وه، هه‌روه‌ها ماڵه‌كه‌ی به شوێنه‌وارێكی سلێمانی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و ماڵه‌و چاپخانه‌كه‌شی هه‌مووی داڕمابوو، بۆیه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو و دڵسۆزی سلێمانی كاك به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز په‌نای بۆ من هێنا، وتی: چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سلێمانی بكه، له‌ڕاسیتدا من نه‌مزانی مه‌به‌ستی چییه، بۆیه منی برد بۆ ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد كه بینیم ماڵه‌كه‌و ژووری چاپخانه‌كه داڕما بوو، ئێمه ئه‌و داڕمانه‌مان له ئه‌رشیفی خۆماندا پاراستوه، بۆیه به‌بڕیارماندا وه‌ك گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی دیاره ده‌رخسته‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌كردبوو، به پێی ده‌رخسته‌كه ده‌بوو ئێمه 35 ملیۆن دینارمان تیایدا خه‌رج بكردایه، به‌ڵام كه ده‌ستمان پێكردو چوینه ئیشه‌كه‌وه، كاره‌كه زۆر قورس و گران بوو.
زیاتر له 58 ملیۆن دیناری تیایدا خه‌رج كراوه
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستكردن به كاره‌كه‌و دیزاینی ماڵه‌كه مه‌لا یاسین وتی: یه‌كه‌مجار ده‌ستمان كرد به دروستكردنه‌وه‌ی ماڵی پیره‌مێرد به‌و شێوازه‌ی كه پێشتر بنیاتنرابوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا، نه‌ك به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه، ته‌نانه‌ت ده‌ستكاری خشته‌كانیشمان نه‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه كه پیره‌مێرد خۆی ده‌یكرده‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت و به نرخێكی گران ده‌ستمان كه‌وت، ئێستا ئێمه نۆژه‌نمان كردۆته‌وه، ده‌رباره‌ی تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی به‌ڕێز ڕایگه‌یاند: زیاتر له 58 ملیۆن دینارمان تیایدا خه‌رج كرد، هه‌روه‌ها گرنتیشمان داوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی كه تا ساڵی 2040 ماڵی پیره‌مێرد هیچ مه‌سه‌رفێكی ناوێت.
بوونی كرێچییه‌ك له ناو خانوه‌كه‌دا رێگره له كردنه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی تاكو ئێستا ئه‌و ماڵه به ڕووی گه‌شتیاراندا نه‌كاوه‌ته‌وه، مه‌لا یاسین هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ بونی كرێچیه‌ك گێرایه‌وه‌و وتی: كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ماڵی پیره‌مێردا كرێچیه‌كی تێدایه، به‌داخه‌وه خێزانێك له سه‌رده‌می رژێمی پێشوه‌وه له‌و ماڵه‌دا به نرخێكی زۆر كه‌م هه‌ن، كه مانگانه ته‌نها 30 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌مه‌شه تاكو ئێستا ئه‌و ماڵه به ڕه‌سمی نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش، ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون قسه‌مان كرد‌و، پێمان وت: كه ئێمه وه‌ك كۆمپانیای به‌رێز ئاماده‌ین شوقه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خێزانه ده‌ستبه‌ر بكه‌ین به نرخێكی زۆر گونجاو، ئێوه‌ش یارمه‌تیمان بده‌ن كه قه‌ناعه‌ت به‌و ماڵه بكه‌ن كه له ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد ده‌ربچن.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین خزمه‌تبوو
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین خزمه‌تبوو، چونكه ئێمه كه پێشتر سه‌ركونسوڵی به‌ریتانیامان بانگهێشتكرده ئه‌وێ، سه‌ری سوڕما و دڵخۆش بوو كه ئه‌مه ماڵی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه په‌ندو شیعره‌كانی پیره‌مێرد بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر وه‌رگێڕداوه، ئێمه جاری وایه ڕومان نایه كه‌س به‌رینه ئه‌و شوێنه گرنگه، چونكه ماڵێكی تێدایه، خۆزگه چۆن ئێمه وه‌ك كۆمپانیای به‌ڕێز هه‌ستاین به جوانترین شێوه نۆژه‌نی بكه‌ینه‌وه، ئاماده‌ین جارێكی تریش هاوكاری پارێزگاری سلێمانی كاك سه‌ردار قادر‌و بابه‌كر دڕه‌یی بین ، تا به هه‌مومان بتوانین ئه‌و خێزانه له‌و ماڵه بكه‌ینه ده‌ره‌وه ، تا ڕایبگه‌یه‌نین و بیكه‌ینه ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌شتیار دێته سلێمانی سه‌ردانی بكات، به خه‌ڵكیش بڵێین ئه‌مه ماڵی پیره‌مێرد ئه‌ده‌بێكی گه‌وره هه‌موو ئه‌و په‌ندانه له‌م ماڵه‌دا نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه پیره‌مێرد خاوه‌نی یه‌كه‌م چاپخانه‌ی كورده، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاماده‌ن ئامێری چاپخانه‌كه بخه‌نه‌وه جێی خۆی ، مه‌لا یاسین وتی: ئێمه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار بكه‌ین، به خۆشحاڵیه‌وه سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بون، چونكه ئه‌وان ده‌رخسته‌یان كردوه‌و ئێمه ڕێنمایی ئه‌وانمان جێبه‌جێ كردوه، بۆیه به بۆچونی من ئه‌و چاپخانه‌یه بچێته‌وه ماڵی پیره‌مێرد باشتره.
كه میوانێكی ده‌ره‌وه دێت ده‌یبه‌ینه ئه‌و شوێنه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ی ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد به ره‌سمی ده‌كرێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌ڕێز وتی: له ڕاستیدا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی نه‌مانكردۆته‌وه،چه‌ند مانگێك پێیان وتین كه پرۆژه‌كه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و كرێچیه‌ی تێدا بێت نایكه‌ینه‌وه، بۆیه داوا له دڵسۆزه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌م به تایبه‌ت خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، به‌رێزیان ده‌توانێت هاوكارمان بێت ، تا ئه‌م كرێچیه له‌م ماڵه‌دا ده‌ربچێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی كاره‌كه كردنی ماڵه‌كه‌یه به شوێنێكی گه‌شتیاری
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه دوای كۆتایی هاتنی كێشه‌ی كرێچیه‌كه‌و كرانه‌وه‌ی ، ماڵه‌كه‌ی پیره‌مێرد چۆن سودی لێده‌بینرێت، وتی: ئه‌م شوێنه تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی، ئه‌و كاته‌ی كه كرایه‌وه ده‌توانین وه‌ك پرۆشه‌رو له‌و بانگه‌وازانی كه بۆ گه‌شتیاری ده‌كه‌ین كه دێنه سلێمانی ئاماژه به‌م ماڵه‌ش بده‌ین، چونكه ئێستا ئێمه وه‌ك یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان جاری وایه كه میوانمان دێت، ئێمه میوانه‌كان نابه‌ین بۆ ماڵی پیره‌مێرد، چونكه كرێچی تێدایه، به‌ڵام ئه‌و كات ده‌توانین به‌كاری بهێنین، ئه‌گه‌ر برادارانی شوێنه‌واریش لێم زویر نه‌بن، حه‌زده‌كه‌م په‌یكه‌رێكی پیره‌مێرد دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره كه دیوانه‌كه‌ی په‌نده‌كانی تێدا بێت، ته‌نانه‌ت دیوانی شاعیره‌كانی تریشی تێدا بێت.
له كۆتایشدا ڕایگه‌یاند ، ئێمه وه‌ك كۆمپانیای به‌ڕێز ئاماده‌ین هاوكاری زیاتر بكه‌ین تا ده‌گاته ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه كردنی ئه‌م ماڵیه به شوێنه‌وارێكی گرنگی سلێمانی، به هاوكاریكردنی كرێچیه‌كه تا ئه‌و ماڵه جێبهێڵێت، هه‌روه‌ها دروستكردنی په‌یكه‌رێكی جوانی پیره‌مێردو كتێبخانه‌یه‌كه له ماڵه‌كه‌دا. به‌ڵام تا ئه‌و كرێچیه‌ی تێدا بێت، ئێمه هیچ خزمه‌تێكی تری ناكه‌ین.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28