riklam

سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات

کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو بەهار هاوسەری کۆچکردوو بابەشێخ، (شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لە کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بابەشێخ، رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ:


بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کۆچکردوو بابەشێخ، رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو بەهار هاوسەری کۆچکردوو بابەشێخ، (شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری خاتوو بەهار دەکەین کە رۆڵیان لە چاکەی گشتی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئایینی لە وڵاتەکەماندا بەرچاوە.

خودای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket