هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18
AI
قەیرانی غاز و کارەبا لەهەرێم
به‌هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆر، به‌رهه‌مهێنانی غاز به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیرا‌و زیاتر له شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی له‌هه‌رێمی كوردستان بێ كارهبابوون، به‌جۆرێك له هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراودا دانه‌غاز كاركردن راده‌گرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی كاره‌با و بارگرانی ئابووری بۆ هاووڵاتیان دروستده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا بڕیاربوو راگرتنی غاز كاتیی بێت، به‌ڵام دۆخه‌كه درێژه‌ی كێشا.
موه‌لیده‌كان شوێنی پرۆژه‌ی رووناكی ده‌گرنه‌وه
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی پرۆژی رووناكی (كاره‌بای 24 سه‌عاتی) تا
ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێم له بارودۆخی نه‌بوونی كاره‌بادا په‌نا بۆ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان
ده‌باته‌وه و داوایان لێده‌كات كاره‌با بده‌ن به هاووڵاتیان، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا موه‌لیده‌كانی به‌شێك
له گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ته‌وه به كار و به‌شێكیشیان به‌هۆی بوونی كێشه
له موه‌لیده‌كانیان كار ناكه‌ن.
عوسمان محه‌ممه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی
به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
له‌ئێستادا موه‌لیده‌كانی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ته‌وه به كار
و به‌شێكیشیان به‌هۆی بوونی كێشه له موه‌لیده‌كانیان كار ناكه‌ن.
راشیگه‌یاند: میكانیزمی كارپێكردنه‌وه‌ی موه‌لیده‌كان 24 سهعاتییهو
له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیی پێویسته كاره‌با بده‌ن به هاووڵاتیان، كه
ئه‌مپێری به (7.500 ) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دینار دانراوه، هاوكات هه‌ندێك
له‌خاوه‌ن موه‌لیده‌كانیش پاره‌ی هاووڵاتیان لاماوه و قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی داوای له‌حكومه‌تی
هه‌رێم كرد گازیان بۆ دابینبكات، به‌وجۆره خاوه‌ن موه‌لیده‌كان و هاووڵاتیانیش
سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌توانین به‌نرخێكی كه‌متریش كاره‌با بده‌ین.
چه‌ندین جاره دانه‌غاز به‌رهه‌مهێنانی غاز راده‌گرێت
رۆژی 20ی2ی2026 له‌ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌شدا وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با رایانگه‌یاند: كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌نارده‌كردنی
گازی سروشتیی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگرتووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه
توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 2500- 3000 مێگاوات كه‌م بووه و بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژ هاووڵاتی بێ كاره‌با بوو.
هه‌روه‌ها رۆژی 16ی 7ی 2026 كۆمپانیای دانه‌غاز، به‌هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌منی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆر، به‌رهه‌مهێنانی غازی جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی كاتی
راگرت، هاوكات وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمیش رایگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با
له وێستگه‌كاندا به‌بڕی دوو هه‌زارو 500 مێگاوات كه‌می كردووه.
به راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من،
چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هۆكاری جۆراوجۆر نرخی كاره‌بای پرۆژه‌ی رووناكییان
له‌سه‌ر گرانكراوه، هه‌روه‌ها ناچاریش ده‌كرێن له‌م بارودۆخه‌دا پاره‌ی موه‌لیده‌ش
بده‌ن، له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆی به 50 رۆژجارێك مووچه دابه‌شده‌كات، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز قه‌یرانی غاز و به‌نزین و گرانبوونی نرخهكانیشیانی
لێده‌كه‌وێته‌وه، هاووڵاتیان ده‌خاته قه‌یرانی سوته‌مه‌نیشه‌وه.
ئەرکی حکومەتە رێگری لە دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی بکات
راوێژکارێکی یاسایی و وزە رایدەگەیەنێت: پێویستە کۆمپانیای دانەغاز
رۆژانە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاتر بکات و لە کۆگاکان هەڵبگیرێن،
بۆ ئەوەی لە بارودۆخە نەخوازراوەکاندا سوودیان لێ وەربگیرێت.
هەر لەوبارەیەوە رێبوار محەمەد راوێژکاری یاسایی و وزە، بە وێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: هەرچەندە ئەرکی حکومەتی عیراق و بەتایبەت حکومەتی هەرێمە کە ئاسایشی کۆمپانیا بیانییەکانی
وەبەرهێنانی وزە لە هەرێمی کوردستان بپارێزێت، بەڵام دەکرێت کۆمپانیای دانەغاز
رۆژانە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاتر بکات و لە کۆگاکان هەڵبگیرێن،
بۆ ئەوەی لە بارودۆخە نەخوازراوەکاندا سوودیان لێ وەربگیرێت.
راشیگەیاند: ناکرێت لەگەڵ دروستبوونی هەر بارودۆخێکی نەخوازراودا نرخی
سووتەمەنی لەسەر هاووڵاتیان گران بکرێت و پرۆژەی رووناکیش کۆتایی بێت، بەڵکو ئەرکی
حکومەتی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانانە ئاسمانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بپارێزن،
چونکە وڵاتێکی وەک ئێران کە خودی خۆی لەجەنگەکەدایە، پێش هەموو شتێک بیری لە
پاراستنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کردووەتەوە، هەر ئەمەشە وایکردووە لەگەڵ ئەوەی
لە جەنگدایە، رێگریبکات لە کێشەی نەبوونی کارەبا و گرانبوونی نرخی سووتەمەنی.
هاووڵاتیان هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕوی قەیرانی دارایی
بوونەتەوە و لەئێستاشدا بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە چاوەڕواندەکرێت دووچاری قەیرانی
سووتەمەنیش ببنەوە، بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێمە بە کردەوە چارەسەری ئاسایشی
کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بکات و رێگربێت لە دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی لە
هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18 -
سبەینێ ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-18 -
سەندیکای رۆژنامەنووسان:روماڵی شوێنی بۆردومان و تەقینەوەکان مەکەن
کوردستان 11:24 PM - 2026-07-17



.png)


دابەزێنە

