riklam

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە

کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18
وێنەیەکى سەردانەکە تایبەت

وێنەیەکى سەردانەکە

یەکێتی

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە سۆرانەوە رایگەیاند: یەکڕیزی و خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆیی، زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییە سیاسییەکانی قۆناغەکەیە.

ئەمڕۆ شەممە 18ى7ى2026، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەکە، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی مەڵبەندی (6)ی سۆرانی کرد و لەلایەن کاروان گەزنەیی، لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەشێک لە لێپرسراوی بەشەکان، لێپرسراوی کۆمیتەکان، ئەنجومەنی مەڵبەند و ژمارەیەک لە ریش‌سپی و پیاوماقوڵان و کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر هەستیاریی قۆناغەکە و بەرچاوڕوونی تەواوی دایە ئامادەبووان سەبارەت بەدوایین پێشهاتەکان و دۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.

لە وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، پێویستی بە هۆشیاریی سیاسی و یەکدەنگییەکی بەهێزی نیشتمانی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانرێت دەستکەوتەکان بپارێزرێن و مافەکانی خەڵک دەستەبەر بکرێن.

هەروەها، رۆڵی مێژوویی و خەباتی نەپساوەی خەڵکی تێکۆشەری دەڤەری سۆرانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا کە مێژووی پڕ قوربانیدانی ئەم ناوچەیە، هاندەرێکی گەورەیە بۆ ئەوەی خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان لە پێشینەی هەموو کارەکان بێت. لەم روانگەیەشەوە، پشتیوانی خۆی بۆ کار و بەرنامەکانی مەڵبەند و لێپرسراوی مەڵبەند دووپاتکردوە.

هەروەک، ئامادەبوونی کەسایەتی و ریش‌سپیانی ناوچەکەی وەک کۆڵەکەیەکی قایمی کۆمەڵایەتی و پشتیوانییەکی گرنگ بۆ سەرخستنی یەکێتی لەناوچەکە وەسف کرد.

لە کۆتاییدا، کاروان گەزنەیی و هەڤاڵانی مەڵبەند و ئامادەبووان، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ئەم سەردانە، دووپاتیان کردەوە کە بە گوڕوتینێکی نوێوە درێژە بە کارە رێکخراوەییەکان دەدەن و وەک هەمیشە لە ئاست بەرپرسیارێتیی قۆناغەکەدا دەبن بۆ خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket