شوێنه‌واره‌كانی عیراق ده‌خرێنه لیستی یونسكۆ
شوێنەوار 09:01 PM - 2016-07-17
.
سه‌رۆك مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌عیراقییه‌كان ده‌كات به‌بۆنه‌ی دانانی دۆسیه‌ی هۆڕو ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی عیراق له‌لیستی یونسكۆ بۆ كه‌له‌پوری جیهانی
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 17-7-2016 په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دۆسیه‌ی هۆڕو ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی له‌عیراق خسته ریزی لیستی یونسكۆ بۆ كه‌له‌پوری جیهانی، سوپاسگوزاری ده‌ربڕی بۆ ته‌واوی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی دۆست كه ده‌نگیاندا بۆ ئه‌م بڕیاره، ستایشی هه‌وڵی پڕ به‌رهه‌می وه‌فدی به‌شداربووی عیراقی كرد له‌كۆبونه‌وه‌ی خولی چله‌مینی "یۆنسكۆ" له‌ئه‌سته‌نبوڵ، هاوكات ته‌له‌فۆنیشی كرد بۆ ئه‌ندامانی وه‌فدی عیراق و پیرۆزبایی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره مێژووییه‌ی عیراقی لێ‌كردن.
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه:
"پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراقی به‌ڕێز ده‌كه‌ین بۆ بڕیاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رووناكبیری (یونسكۆ) كه دۆسیه‌ی هۆڕه‌كانی عیراقی خستووه‌ته ریزی لیستی یونسكۆ بۆ كه‌له‌پوری جیهانی. هاوكات به‌تایبه‌تی ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین به‌هه‌وڵی پڕ به‌رهه‌می وه‌فدی به‌شداربووی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌كانی خولی چله‌مینی یونسكۆ له ئه‌سته‌نبوڵ كه یارمه‌تیده‌ری به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه بوو بۆ وڵاته‌كه‌مان.
ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی دامه‌زراوه ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كان و كه‌سایه‌تی و پسپۆڕانی عیراقی و دۆست ده‌كه‌ین كه پاڵپشتی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره بوون، سوپاسی هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته دۆستانه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش ده‌كه‌ین له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یان پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی په‌روه‌رده‌و زانست و رووناكبیریی (یونسكۆ) بۆ هاریكاری خێرا‌و كاریگه‌ریان له‌م بواره‌دا.
له‌م بۆنه‌یه‌شدا پێگه‌ی به‌رزی گه‌له‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه به‌درێژایی مێژوو به‌شداربووه له‌ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و به‌رده‌وامیشه له‌ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی شارستانی و كه‌لتوری ناوچه‌كه‌و مرۆڤایه‌تی، داوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پرۆژه نیشتمانییه گه‌وره‌یه".
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

