سلێمانی.. رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه به‌رز راده‌گیرێت
شوێنەوار 06:04 PM - 2016-05-18
.
ئه‌مڕۆ 18-5-2016 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه‌وه، له‌مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی ئه‌و یاده به‌رز راگیرا.
له‌و یادكردنه‌وه‌یه‌دا هاشم حه‌مه عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی وتارێكی پێشكه‌شكرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌خێربێن، بۆ یادی ڕۆژی جیهانیی مۆزه‌خانه
به‌ڕێزان:
كورد‌و كوردستان، ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه‌ن، كه له‌سامانی شوێنه‌واری جیهانیدا، پێگه‌یه‌كی دیاریان هه‌یه. ئه‌م وڵاته، پاشماوه‌ی شوێنه‌واریی زۆربه‌ی چاخ و سه‌رده‌مه مێژووییه‌كانی تێدایه. هه‌ر به‌ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 1000 ناوچه‌ی شوێنه‌واری هه‌یه.
مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، به دووه‌م مۆزه‌خانه‌ی عیراق و یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، كه نزیكه‌ی 70.000 حه‌فتا هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واریی تێدا پارێزراوه. هاوكات تاكه مۆزه‌خانه‌ی عیراقیشه، كه ڕێكخراوی (یونسكۆ) ماسته‌رپلانی بۆ داناوه.
میوانه به‌ڕێزه‌كان، له‌ساڵی 2005ـه‌وه تائێستا 24 تیمی پسپۆڕی شوێنه‌واریی ئه‌وروپی، ئه‌مریكی و ژاپۆنی، كه نوێنه‌ری 67 زانكۆن، سه‌ردانی كوردستانیان كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆ كردوون، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی كنه‌و پشكنین و ڕووپێویی شوێنه‌واریدا بووه.
ئه‌م تیمانه، له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا، چه‌ندین به‌ڵگه‌و زانیاریی گرنگیان له‌سه‌ر مێژووی دێرینی ئه‌م ناوچه‌یه ساغكردووه‌ته‌وه، كه دیارترینیان لێكۆڵینه‌وه‌كانی (زانكۆی ڕیدینگ)ی بریتانییه، ده‌رباره‌ی شوێنه‌واری (بێستان سوور) ئه‌نجامیان داوه.
تیمه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، كه (بێستان سوور) 2000 ساڵ پێش گوندی چه‌رموو كشتوكاڵی لێكراوه، هه‌روه‌ها (قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ژیاریی مرۆڤ)، له ئه‌شكه‌وته‌وه به‌ره‌و: نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ، ئاژه‌ڵداری، بازرگانی و ئایینی، كه زانیاریی نادیار بوون و بۆ یه‌كه‌مجار، له‌م شوێنه‌واره‌دا ئاشكرابوون، ئه‌مانه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر مێژووی شارستانێتیی ناوچه‌كه‌دا ده‌هێنن.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و شانازیه‌مان پێده‌به‌خشێ كه ڕۆژی جیهانیی مۆزه‌خانه وه‌ك بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له ئێوه‌ی ئازیز‌و سه‌رجه‌م شوێنه‌وارناسان و دڵسۆزانی مێژوو و شوێنه‌واری ئه‌م نیشتمانه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی سامانی شوێنه‌واری و مۆزه‌خانه‌كانی كوردستان و سلێمانییان كردووه پیرۆز بكه‌ین.
به‌ڕێزان رێكخراوی ئایكۆم له‌ساڵی 1977ه‌وه ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه ده‌ستنیشان كردووه‌و ئامانج لێی پته‌وكردنی رۆڵی مۆزه‌خانه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگاداو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری شوێنه‌وارییه لای هاوڵاتیان.
ساڵانه 30000 سی هه‌زار مۆزه‌خانه‌ی جیاواز له 120 وڵات یادی ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ده‌بێت مژده‌ی ئه‌وه‌ش ڕابگه‌ێنین كه پۆسته‌ی ئه‌مساڵی رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه به‌زمانی كوردی له‌لیستی زمانه جیهانییه‌كان تۆماركراوه‌و به‌سوپاسه‌وه شوێنه‌وارناس به‌هره ساڵح كاری له‌سه‌ر كردووه.
میوانی ئازیز:
ئاشكرایه، به‌هۆی باری ناله‌باری كوردستانه‌وه، وه‌ك زۆر جومگه‌ی تری ژیاری، وه‌ك پێویست ئاوڕ له‌م سامانه نه‌ته‌وایه‌تییه‌ش نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگیانه نه‌بووه‌ته هۆی پشتگوێخستنی مۆزه‌خانه‌و شوێنه‌واره‌كان، چونكه خه‌مخۆرانی نیشتمان، هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوون و خۆشبه‌ختانه زۆرن ئه‌و دڵسۆز‌و شاره‌زایانه‌ی، كار‌و خه‌باتیان له‌پێناوی پاراستنی شوێنه‌وارو زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تیی كورددا كردووه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی، وه‌ك وه‌فاو ئه‌مه‌كداری بۆ هه‌ندێ له‌و دڵسۆزانه، چه‌ند كه‌س و شوێنێكی ده‌ستنیشان كردووه، كه وه‌ك نموونه‌ی دڵسۆزانی مێژووی ئه‌م وڵاته، سوپاسیان بكه‌ین.
به‌رێز: كاك عومه‌ر فه‌تاح: كه ساڵانی كاركردنی وه‌ك (سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له‌چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووریدا، ڕۆڵی دیاری هه‌بووه. بڕی 17 ملیار دیناری بۆ ئیستیملاككردنی 17 بینای كه‌له‌پووری شاری سلێمانی و پڕۆژه‌كانی مۆزه‌خانه‌و شوێنه‌وار ته‌رخان كردووه.
به‌رێز: به‌هرۆز محه‌ممه‌د ساڵح: پارێزگاری پێشووی سلێمانی، بڕی 9 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شوێنه‌واری ته‌رخان كردووه، كه به‌شێكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 5 بینای كه‌له‌پووری بووه، به‌شێكیشی بۆ ئیستیملاككردنی (چایخانه‌ی شه‌عب) و پڕۆژه‌كانی كنه‌و پشكنینی شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین
هه‌ر له‌یه‌كێك له‌م فه‌رمانگه حكومییانه، جگه‌له‌وه‌ی به‌كاری فه‌رمی خۆیان هه‌ستاون، هاوكاری و كارئاسانییان بۆ كردووین ووه‌ك ئێمه، شوێنه‌واره‌كان و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان پاراستووه.
(توانا كه‌مال جه‌لال - به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ڕێگاوبانی سلێمانی) و (سالار قادر غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئاشتیی سلێمانی، عه‌مید سالار عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری پێشووی نشینگه‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ئێستا پاسپۆرتی سلێمانی كه له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا، هه‌میشه هاوكارمان بوون.
(دوكتۆر ئوسامه شوكوری محه‌ممه‌د ئه‌مین)، كه له ناساندنی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سلێمانی، به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه.
(عیرفان عوسمان) سه‌رۆكی ڕێكخراوی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كورد، كه له‌كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پووریی (ئوتێل فه‌ره‌ح)دا، ئه‌رك و ماندوونی زۆری كێشاوه.
ده‌بێت هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سپاسی بێپایانی شوێنه‌وارناسان و كارمه‌ندانی دڵسۆزی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وارو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بكه‌ین كه سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگی و دۆخه ئابووریه ناهه‌مواره، دڵسۆزانه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامبوون و هه‌میشه له‌خه‌می پاراستن و مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌دا بوون.
سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی ئێوه‌ی به‌رێزیش كه هه‌رده‌م ده‌یسه‌لمێنن دڵسۆزی رابردوو و ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن..
دووباره به‌خێربێن، سه‌رچاو هاتن
PUKmedia س/ په‌یجی تایبه‌تی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

