ئاشی مام خدر 88 ساڵه به‌رده‌وام كارده‌كات
شوێنەوار 11:48 AM - 2016-05-10
ئاشی مام خدر
ئاشی مام خدر له 13ی شوباتی 1928 له كۆیه دروست كراوه‌و تاكو ئه‌مڕۆ له كاركردن به‌رده‌وامه.
ئه‌م ئاشه له‌م به‌رواره‌وه له لایه‌ن حاجی كاكه‌مین ساڵحی كه ده‌كاته باوكی مام خدر دانراوه‌و له‌و كاته‌وه تاكو رۆژگاری ئه‌مڕۆ به به‌رده‌وامی كارده‌كات و به‌رده‌وامیشه و به ئاشی مام خدر ناسراوه.
هاوڵاتیان ئێستاش بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان كه بریتیه له ئاماده‌كردنی باراش و خوارده‌مه‌نی هاڕدراو له دانه‌وێڵه روو له‌م ئاشه ده‌كه‌ن وه‌كو (( جۆره‌كانی ئارد، گه‌نمه كوتاو، ساوار، بڕوێش-بڕووش، قه‌له‌خه‌رمان، نیسك، ئاری نۆك، برنج... هتد )).
ئه‌م ئاشه ده‌كه‌وێته ناو چه‌قی شاری كۆیه به‌رانبه‌ر قشڵه‌ی كۆیه له‌سه‌ر رووبه‌ری 801 مه‌تر دوجا دروستكراوه.
ئامێر‌و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌م ئاشه له ماركه‌ی ئینگلیزین له لینكۆڵن له به‌ریتانیا دروستكراون و مۆدیلهكهشیان كۆنتره له‌و به‌رواره‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌م ئاشه به ( دیزڵ ) كارده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی و هاوڵاتیان له زۆر شوین و ناوچه‌ی جیاجیاوه ڕوو له‌م ئاشه ده‌كه‌ن وه‌كو ((خۆشناوه‌تی، باڵه‌كایه‌تی، پشده‌رو بیتوێن، دۆڵی خه‌له‌كان، ناوچه‌ی شوان و شێخ بزێنی و به‌ستی شرغه و كه‌ركوك، ده‌شتی هه‌ولێرو كه‌ركوك، كۆیه‌و ده‌شتی كۆیه...هتد)) .
ئه‌م ئاشه تاكو رۆژگاری ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه له كاركردن و ده‌توانرێت بگوترێت كه كۆنترین كارگه‌یه كه له كۆیه‌و سنووره‌كه ئه‌وه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌و كارده‌كات و هیچ ده‌ستكاریش نه‌كراوه
PUKmedia كاوه عه‌بدوڵڵا_ كۆیه
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

