داعش ئاسه‌واره‌كانی حه‌ویجه به رێگای قاچاغ بۆ توركیا ره‌وانه ده‌كات
شوێنەوار 01:26 PM - 2015-06-06
.
به مه‌به‌ستی فرۆشتنیان، (داعش) له رێگای دروستكردنی تیمێكی شاره‌زاوه، كه‌لوپه‌له ئاسهواریهكانی ناوچه‌ی حه‌ویجه ئاودیوی توركیا ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (هه‌واڵ)، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش)، له رێگای دروستكردنی تیمێكی شاره‌زا له بواری ئاسه‌واردا، ده‌ستیكردووه به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له ئاسهواریهكانی ناوچه‌ی حه‌ویجه بۆ ناوچه سنوریه‌كانی نێوان موسڵ ـ سوریا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، فرۆشتنی ئاسه‌واره‌كان به سه‌رچاوه‌ی دووه‌می داهاتی (داعش) له دوای نه‌وته‌وه دێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نیشته‌جێی ئێستای نێو قه‌زای حه‌ویجه بۆ (هه‌واڵ)، ئاشكرایكرد: ئامانجی (داعش) له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بۆ ناوچه سنورییه‌كان، ئاودیوكردنی به‌ره‌و وڵاتی توركیا و فرۆشتنی به قاچاخچیه‌كانی بواری كڕینی ئاسه‌وار، روونیشیكرده‌وه: ئاسه‌واره‌كانی له بینای عه‌باسیه له قه‌زای حه‌ویجه، كه شوێنێكی تایبه‌ت به ئاسه‌واره دێرینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌گوزارێنه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و تیمه‌ی (داعش) به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان پێكهێناوه، له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه له وڵاتی توركیا رێنمایی و ئامۆژگاری له‌سه‌ر چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان ده‌كرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تائێستا به‌شێكی زۆری ئاسه‌واره‌كانی قه‌زای حه‌ویجه ئاودیوی وڵاتی توركیا كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاشكراشیكرد: له نێو ئه‌و تیمه‌ی (داعش) بۆ گواستنه‌وه‌ی و بازرگانیكردن به ئاسه‌واره‌كانی حه‌ویجه دروستیكردووه، چه‌ندین چه‌كداری كورد بوونیان هه‌یه.
PUKmedia سه‌رچاوه/ هه‌واڵ
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

