سلێمانی.. ساڵیادی رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه كرایه‌وه
شوێنەوار 01:28 PM - 2015-05-18له‌ساڵی 1977 وه ڕۆژی 18ی 5 ته‌رخانكراوه بۆ ڕۆژی جیهانی مۆزه‌خانه
له‌رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار له‌لایه‌ن رێخراوی (ICOM- International Council of Museums)(كنسوڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆزه‌خانه‌كان) بهرێنوسی كوردی پۆسته‌ری یاده‌كه بڵاوكرایه‌وه.
هاشم عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئێمه وه‌كو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ساڵانه به شێوه‌ی چالاكی هه‌مه جۆر یادی ئه‌مڕۆژه ده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو كردنه‌وه‌ی نمایشی نوێ بۆ پارچه شوێنه‌واره‌كان، هه‌روه‌ها به‌خشینی بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی زۆریان به مۆزه‌خانه كردووه, هه‌روه‌ها له‌م ساڵدا توانیمان بۆ یه‌كه‌مینجار زمانی كوردی بخه‌ینه لیستی ئه‌و زمانانه‌ی كه رێخراوهكه پۆستهرو وێنه‌ی پێ بڵاوده‌كاته‌وه بۆ یاده‌كه.
وتیشی: له‌م ساڵدا وه‌كو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی وڵاته‌كه‌مانی گرتۆته‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌ی رێخراوی تیرۆرستی (داعش) به‌رامبه‌ر شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م ووڵاته كردی, ده‌ستی ره‌شیان گه‌یشته زۆرێك لهشوێنهوارهكان و مه‌زارگه پیرۆزه‌كان و خاپورو تاڵانیان كردن.چونكه ئه‌وانه نامۆن به شارستانی ومرۆڤایه‌تی، بۆیه ئێمه وه‌كو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستیه ئه‌كه‌ین داواكارین هه‌رچی زووتره ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌وتۆته ژێرده‌ستی ره‌شیان رزگاربكرێن و نۆژه‌ن بكرێنه‌وه, هه‌روه‌ها داواكارین له رێخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێخراوی یونسكۆ حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌كه گرنگی زیاتر بدرێت به شوێنه‌واره‌كان ومۆزهخانهكان و له مه‌ترسی بپارێزرێن .
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا وه‌كو مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بینای ئێستای مۆزه‌خانه بینایه‌كی كۆنه‌و گونجاو نیه بۆ مۆزه‌خانه به‌پێی راو بۆچوونی زۆرێك له‌پزیشكان و كه‌سانی شاره‌زا، كه‌شوهه‌وای ئێستای مۆزه‌خانه له‌ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه گونجاو نیه بۆ كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌و بۆپاراستنی شوێنه‌واره‌كانیش گونجاونیه و هیچ كام له‌پێداویستیه‌كانی مۆزهخانهسهردهمیهكانی تیادا نیه، بۆیه له‌م ڕۆژه‌دا به پێویستی ئه‌زانین داواكاریمان ئاڕاسته‌ی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وپارێزگای سلێمانی و به‌رپرسانی ئیداری شاری سلێمانی) بكه‌ین بۆ دروستكردنی بینایه‌كی گونجاوی سه‌رده‌میانه بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كه شیاو بێت به ناو مێژووی شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها داواكارین گرنگی زیاتر به شوێنهواروو مۆزه‌خانه‌كان بدرێت له‌كوردستاندا وایان لێبكرێت ببنه لایه‌نێكی گرنگی بۆژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌مان و راكێشانی گه‌شتیاران بۆ ووڵاته‌كه‌مان .
داواكارین رێگری بكرێت له‌تێكدان وبه‌تاڵانبردنی شوێنه‌واره‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه.
داواكارین رێگری بكرێت له‌تێكدان وبه‌تاڵانبردنی شوێنه‌واره‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، له‌ساڵی 1977 وه ڕۆژی 18ی 5 ته‌رخانكراوه بۆ ڕۆژی جیهانی مۆزه‌خانه له‌لایه‌ن رێخراوی (ICOM- International Council of Museums)(كنسوڵی نێوده‌وڵه‌تی مۆزه‌خانه‌كان)، ساڵانه له‌م ڕۆژه‌دا چالاكی هه‌مه جۆر رێكده‌خرێت له مۆزه‌خانه‌كان, به مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر بهمۆزهخانهكان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌و مۆزه‌خانه‌كان.
چه‌ند دروشمێك بۆ رۆژی جیهانی مۆزه‌خانه...
له ڕۆژی جیهانی مۆزه‌خانه‌دا به‌توندی ئیدانه‌ی تێكدان و وێرانكردنی شوێنه‌واره‌كان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه.
مۆزه‌خانه‌كان ڕووی گه‌شی پیشاندانی شارستانی نیشتمانه، پاراستن وگرنگی پێدانیان ئه‌ركێكی نیشتمانی یه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
10:07 AM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-11 -
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
کوردستان 05:59 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی خاتوو زەینەب دەکات
پرسەنامە 03:08 PM - 2024-05-11 -
کوپری گەورە پردی بیرەوەری
بیروڕا 02:52 PM - 2024-05-11