riklam

پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات

عیراق 08:07 PM - 2026-07-27
دانیشتنی پەرلەمانی عیراق تایبەت

دانیشتنی پەرلەمانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (6)ی خۆیدا بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەیەکی چوار سەعاتی ئەنجامدا و زنجیرەیەک بڕیاری گرنگی پەسەندکرد، لەوانەش پێداچوونەوە و ڕەوانەکردنی سەرجەم دۆسیە و پڕۆژە گوماناوییەکانی کارەبا لە ساڵی 2005ەوە بۆ دەستەی دەستپاکی و سیستەمی دادوەری.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕ‌ەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەمڕۆ 27ی7ی2026 دانیشتنی ژمارە 6 لە وەرزی دووەمی ساڵی یەکەمی یاسادانان بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە سوڕەتی (الإنسان ) دەستی پێکرد، پاشان وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵ بانگهێشتی پەرلەمان کرا، سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و وزە، لە عیراق، نزیکەیی چوار سەعات گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانی تایبەت بە کارەبا بەردەوام بوو.

راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئەم چەند خاڵێکی خستە دەنگدانەوە و دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا، خاڵەکانیش بریتی بوون لە:

1- کردنەوە و پێداچوونەوەی سەرجەم دۆسیە و پڕۆژەکانی کارەبا کە لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا جێبەجێ کراون و گومان یان کێشەی گەندەڵییان تێدایە.

هەر پێشێلکاری و سەرپێچییەکی یاسایی یان دارایی کە بە بەڵگەوە سەلمێنرا ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی (هيئة النزاهة) و سیستەمی دادوەری (القضاء) بکرێت بۆ سزادانی بەرپرسان

2- وەزارەتی کارەبا پابەند کرا پێش دەستپێکردنی هەر وەرزێک، پلانی کارکردن پێشکەش بە پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

3- پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ هەموو گرێبەستەکانی وەبەرهێنان دەکرێت (بەتایبەت ئەوانەی کە سوودی گشتی یان پێوەری تەکنیکییان نەبووە، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایانەی کە هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی گشتین.

4- هاندانی بەکارهێنانی وزەی خۆری ماڵان ، بە شێوەیەک کە بانکی مەرکەزی و بانکە ئەهلییەکان بە سودێکی کەم یان بەبێ سود قەرز بە هاونیشتمانیان بدەن، بەڵام بەشێوەیەک کە ڕەچاوی کاتی گەڕانەوەی قەررزەکە بکەن.

5- لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئاسانکاری تەکنیکی و کارگێڕی بکرێت بۆ مەبەستی بەستنەوەی سیستەمی سود وەرگرتن لە وزەی خۆر، بە تۆڕە گشتی یەکانەوە.

6- پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت لەهەریەک لە لیژنەکانی ( دارایی، کارەبا، پلاندانان و نەوت،و وەبەرهێنان، بۆ بەدواداچوونی وردی جێبەجێکردنی ئەم ڕاسپاردانە.

7- پابەندکردنی وەزارەتی نەوت بە دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەتایبەت لەم قۆناغە و وەرزە سەختانەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket