riklam

شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە

کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27
كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی هەرێم و كونسوڵی گشتیی هەنگاریا راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

كۆبوونەوەی جێگری سەرۆكی هەرێم و كونسوڵی گشتیی هەنگاریا

كوردستان

ئەمڕۆ 27ی 7ی 2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازییكرد لە دۆمینیكا كۆڤاچ، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەكالەت) لە هەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا، بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییەكانی  هەنگاریا لەگەڵ هەرێمی كوردستانی كرا، بە تایبەت لە برەودان و هەماهەنگی زیاتری پەیوەندییەكان و كاری هاوبەشی نێوانیان، لە پێناو بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسیی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە.

هەردوولا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

هەروەها سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر ـ بەغداد، جەختیان لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكان بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا، كردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket