په‌رله‌مانتارێك: پرۆژه‌ی ر‌ووناكی له سه‌رما و گه‌رمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27
PUKMEDIA
کارەبا و رووناکى
پرۆژه‌ی ر‌ووناكی گه‌ڕه‌ك و ماڵ و شه‌قامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی
تاریك كردوه و هاووڵاتیان نیگه‌رانن له نرخه‌كه‌ی و كاره‌باكه‌شی، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌ی ر‌ووناكی باری ئابووری سه‌رشانی هاووڵاتیانی به‌گشتی
قورس‌تر كردووه و پرۆژه‌كه نه‌یتوانی كۆتایی به موه‌لیده‌كان بهێنێت و له وه‌رزی
سه‌رما و گه‌رمادا كار ناكات.
پرۆژه‌ی ر‌ووناكی كه‌موكورتی زۆری هه‌یه
ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی
كوردستان له لێدوانێكیدا به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌شێكی زۆری
هاووڵاتیان به‌ئومێدێكی زۆر گه‌وره‌وه چاوه‌ڕ‌وانی ئه‌نجامه‌كانی پڕ‌ۆژه‌ی ڕ‌ووناكی
بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت كێشه و كه‌موكورتی زۆری پێوه‌دیاره له هه‌ردوو
گرنگترین كات و وه‌رزی ساڵ (كاتی سه‌رما و كاتی گه‌رما) به‌داخه‌وه كاره‌بای
پرۆژه‌ی ر‌ووناكی نییه و گرفت و ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی بۆ هاووڵاتیان دروستكردوه، ئه‌مه
سه‌ره‌ڕ‌ای ناهاوسه‌نگی كێشه‌كانی پسوڵه‌ی پاره‌ی مانگانه و به‌كارخستنه‌وه‌ی موه‌لیده
ئه‌هلییه‌كان.
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی بۆچی كاره‌بای پڕ‌ۆژه‌ی ر‌ووناكی زوو زوو راده‌گیرێت،
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هۆكاره‌كان زۆرن، گرنگترینیان
بڕ‌ی به‌رهه‌م و پێویستی ناوخۆی كوردستانه كه هێشتا نه‌گه‌شتوینه‌ته ئه‌و بڕ‌ی
به‌رهه‌مه‌ی كه پێویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌فرۆشێت و سه‌ره‌ڕ‌ای
ئه‌وه‌ش تۆڕ‌ه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ئاستی پێویست نین و چاكسازی پێویستی
تێدا نه‌كراوه به‌و شێوازه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ كاره‌بای 24 سه‌عاتی.
پێش پرۆژه‌ی ر‌ووناكی كاره‌با باشتربوو
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه
ناچاركراون كه له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا پاره‌ی كاره‌بای پرۆژه‌ی ر‌ووناكی و ته‌نانه‌ت
قه‌رزی كۆنی كاره‌باش بده‌ن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری هاووڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
و ده‌ڵێن: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌بامان پێنادات و به 50 رۆژ
جارێكیش مووچه دابه‌شده‌كان، هێشتا فشار ده‌خاته‌سه‌رمان ئه‌گه‌ر پاره‌ی كاره‌با
نه‌ده‌ین، كاره‌باكانمان ده‌بڕێت، له‌كاتێكدا پێش پرۆژه‌ی ر‌ووناكی كاره‌با
باشتربوو، هه‌روه‌ها بارگرانی ئابوریش له‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌متربوو.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتیان ده‌ڵێن پێش پڕ‌ۆژه‌ی ر‌ووناكی كاره‌با
باشتر بوو، ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا، وتی: ئه‌و قسه‌یه له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، چونكه پێش
پڕ‌ۆژه‌ی ڕ‌ووناكی موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕده‌كرده‌وه
تائاستێكی باش كه كاره‌بای نیشتمانی دروستی ده‌كرد، به‌راورد به نرخه‌كه‌شی زۆر
كه‌متربوو له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشیكرده‌وه: پڕ‌ۆژه‌ی ر‌ووناكی جگه له‌وه‌ی
به به‌رده‌وامی و به‌شێوازی جۆراوجۆر به‌شێكی ناوچه‌كانی تاریكتر كرد، هه‌روه‌ها
باری ئابووری سه‌رشانی هاووڵاتیانیشی به‌گشتی قورس‌تر كردووه، به‌تایبه‌تی كه‌رتی
پیشه‌سازی و بازرگانی.
پرۆژه‌ی ر‌ووناكی بووه‌ته بارگرانی بۆ هاووڵاتیان
به‌هۆی پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندجارێك
هه‌وڵی لابردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی داوه، به‌ڵام نه‌یتوانییوه كۆتایی به‌كاری
موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بهێنێت و به‌ناچاری له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی كاری دانه‌غاز،
هانای بۆ موه‌لیده‌كان بردوه‌ته‌وه و به‌مه‌ش هاووڵاتیان ناچار ده‌بن مانگانه
دووجار پاره‌ی كاره‌با بده‌ن، بڕێك به‌حكومه‌ت و بڕێكیش به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان،
ئه‌مه‌ش بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروستكردوه.
په‌رله‌منتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت : "به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و ته‌كنیكییه‌وه، كاره‌بای نیشتمانیی كوژانه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه حكومه‌ت به‌ناچاری په‌نای بۆ موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بردووه‌ته‌وه،
به‌مه‌ش هاووڵاتیان ناچارن پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ش بده‌ن"،
هاوكات قائیمقامیه‌تی سلێمانییش رۆژی 24ی7ی2026، له ر‌اگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد: هاووڵاتیانی به‌شداربووی موه‌لیده‌كان پابه‌ند بن به‌پێدانی پاره‌ی
پێشه‌كی به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان به‌پێی ئه‌و پسوڵه‌ی دیاریكراوه.
كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای پرۆژی ر‌ووناكی و كاریگه‌رییه‌كانی
كوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی ر‌ووناكی نیگه‌رانی هاووڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
و هاووڵاتیه‌ك له قه‌زای دووكان كه دوێنێ خۆپیشاندانی بۆ خراپی كاره‌با كردبوو
ده‌ڵێت: رۆژانه هه‌شت بۆ ده سه‌عات كاره‌بای پرۆژه‌ی ر‌ووناكی نییه و ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشه‌كانمان، كه له ماڵه‌وه له‌ژێر
ئۆكسجێندان و پێویستیان به وزه‌ی كاره‌بایه.
ده‌شڵێت: قه‌زای دووكان كه خۆی سه‌رچاوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایه، به‌ڵام به‌هۆی پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه، بێكاره
بووه و پێش پرۆژه‌كه كاره‌بای قه‌زاكه باشتربوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە "پڕۆژەی روناکى" یەکێکە لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند
ناوچە و گەڕەکێکدا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتى دەستی پێکردووە و ئامانجی
سەرەکیی پڕۆژەکە بریتی بوو لە کۆتاییهێنان بە قەیرانی درێژخایەنی کارەبا،
کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە بەهۆى موەلیدە ئەهلییەکان و رێکخستنەوەی تۆڕەکانی
دابەشکردنی کارەبا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
01:43 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
01:23 PM - 2026-07-27 -
184هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:17 AM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
11:48 AM - 2026-07-27
په‌رله‌مانتارێك: پرۆژه‌ی ر‌ووناكی له سه‌رما و گه‌رمادا كار ناكات
10:31 AM - 2026-07-27
ئێران داوای 11 ملیار دۆلار قەرز لە عیراق دەكاتەوە
10:46 PM - 2026-07-26
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
کوردستان 04:32 PM - 2026-07-26 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
کوردستان 03:25 PM - 2026-07-26 -
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26






دابەزێنە

