riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین

کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27
 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەدریان ئایسڵستاین نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەدریان ئایسڵستاین

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 27-7-2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد لە “ئەدریان ئایسڵستاین” کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵۆگۆرکرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکان و پێگەی هەرێمی کوردستان لەناو ڕووداوەکانی ناوچەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسول هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی دووپاتکردەوە کە، بە هیچ شێوەیەک بەشێک نەبووین لە جەنگ و نابینە بەشێک لە ئاڵۆزییەکان.

 وتیشی: ئاڵۆزی و بارودۆخە سەختەکانی ناوچەکە،  یەکگرتوویی و یەکڕێزیی لایەنە سیاسییەکان بەهێزتر دەکات، چونکە تەنیا لەڕێگەی تەبایی و یەکدەنگییەوە دەتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەتی گەلەکەمان بکەین و هیواخوازین پەرلەمان و حکومەت ڕەنگدانەوەی ئەو بنەما سەرەکیانەبن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی شانشینی هۆڵەندا کرد لە بەرانبەر هاوکاری بەردەوامی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمدا، بە ئامانجی درێژەدان بە هەماهەنگییەکان و فراوانکردنی زیاتریان لە ئایندەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket