riklam

سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکەنەوە

کوردستان 04:58 PM - 2026-06-30
دیدارەکەی مەکتەبی سکرتارییەت PUKMEDIA

دیدارەکەی مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی قەرەناو سەر بە ناحییەی شوان سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود ئەحمەد یانکرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود وەک پێشمەرگەیەکی پڕ ورە و بەدەستی رۆژانی سەختی کوردایەتی کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەکاندا شێر ئاسادەوەستایەوە و بۆ ساتێکیش سازشی نە دە کرد لەسەر بیرو باوەڕە نەگۆڕەکانی بۆ گەل و خاکەکەی ، لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ شکۆیەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکردوو ستایشی رۆڵی جوامێرانەیان کرد .

لایخۆیەوە هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و روونی کردەوە بیرو باوەڕی پتەوییان بۆ رزگاری گەل و نیشتیمان فاکتەری بەهێزی سەرکەوتنمان بوو بەرامبەر رژێمی بەعسی رووخاو .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket