riklam

دەنگۆی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری داد ڕەتدەکرێتەوە

عیراق 03:19 PM - 2026-06-30
وەزارەتی داد ئاژانسەکان

وەزارەتی داد

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: دەنگۆی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری دادی عیراق رەتدەکەینەوەو سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە چەواشەکراین و مەبەستی سیاسییان لەپشتە.

دەقی راگەیەندراوەکە...

لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و پەیجى سوشیال میدیاى دیاری كراو وبەمەبەستی سیاسی  وچەواشەكاری هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دادیان بڵاوكردۆتەوە ،ئەمانەوەی ڕایبگەیەنین کە ئەم هەواڵانە سەرلەبەریان ساختەن و دوورن لە ڕاستییەوە.

دووپاتی دەکەینەوە کە ناوبراو بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانی خۆی و نە لە ڕابردوو و نە لە ئێستادا هێچ كێشەیەكی یاسای نەبووە ونیەتی بەڵكو نمونەی فەرمانبەری دڵسۆز و دەستپاكە بە شەهادەتی راپۆرتێ دەزگا چاودێرێكان.

ئەم جۆرە چەواشەکارییانە ئامانجیان تەنها ناوزڕاندنی وەزارەتی داد و بەرپرسەکانێتی. هەر بۆیە وەزارەتی داد سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو کەناڵ و پەیج و دەزگایانە تۆمار دەکات کە ئەم هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket