riklam

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و وەزیری دارایی جەخت لە پاراستنی سامانی گشتی دەکەنەوە

عیراق 01:41 PM - 2026-06-30
فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری میدیاکان

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە و جەختیان لە پاراستنی سامانی گشتی و دڵنیایی لەوەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانانە کردەوە کە لە دۆسیەکانی گەندەڵی بەدەستهاتوون.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەهەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی کراوەتەوە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و دڵنیایی لەوەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی لە دۆسیەکانی گەندەڵی بەدەستهاتوون.

وەزیری دارایی تەئکیدی کردووەتەوە کە پاراستنی سامانی گشتی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نیشتمانییە، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی وەزارەت کردووەتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی لێپێچینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی دا هەیە.

فالح ساری ئاماژەی بەوەشکردووە، لێپێچینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی دا هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەهێزکردنی بنەماکانی سەروەری یاسا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket