riklam

هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد

کوردستان 10:01 AM - 2026-06-29
دینارى عیراقى PUKMEDIA

دینارى عیراقى

زیندانیانی سیاسی

هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ دەستیپێکرد و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە.

ئەحمەد مام رەسوڵ بەڕێوەبەرى گشتى خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و ئەندامى وەفدەکە راگەیاند: بە مەبەستى دەستەبەرکردنى مافە دەستوورى و یاساییەکانى قوربانیانى خەڵکى کوردستان لە سەردەمى رژێمى بەعسدا، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ چارەسەرى گرفتەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى  فیدراڵ.

وتیشى: لەماوەى رابردوودا بەهەوڵى نوێنەرانى کورد لە بەغداد توانرا یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسیى عیراق لە بەرژەوەندى زیندانیانى سیاسیى هەرێمى کوردستان هەمواربکرێتەوە.

راشیگەیاند: بۆ جێبەجێکردنى ئەو یاسایە و دەستەبەرکردنى تەواوى مافى قوربانیانى خەڵکى کوردستان دوو رۆژە وەفدێکى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە و لەگەڵ لێپرسراوانى حکومەتى فیدراڵدا کۆدەبێتەوە.

باسى لەوەشکرد: ئەوەى پەیوەندى بە زیندانیانى سیاسى هەرێمى کوردستانەوە هەیە، بە گوێرەى هەموارکردنى یاساکەى عیراق پێویستە مووچەکانیان هاوشێوەى تەواوى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عیراق بێت، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوە و تۆمارکردنى ناوى هەموو ئەو زیندانیانەى کە تا ئێستا مووچەیان بۆ دەرنەچووە.

 PUKMEDIA  /  کوردستانى نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket