riklam

سەرۆککۆمار: عیراق پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەو پێشبردنی ئاشتی دەکات

عیراق 04:28 PM - 2026-06-28
سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، پێشوازیکرد لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری.

لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ 28ی6ی2026، لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو باس لە پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کرا، لەوانەش دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر، هەروەها باسیان لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی گفتوگۆ کردن بۆ دروستکردنی کەشێکی لەبار و دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی بەردەوام کە باس لە مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان بکات و خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری بکات.

هاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کە عیراق پاڵپشتی هەموو ئەو ڕێوشوێنانە دەکات کە ئاشتی ناوچەکە بەرەوپێش دەبەن و سەروەری دەوڵەتان دەپارێزن و بەشدارن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندن و بەکارهێنانی هێز.

لای خۆیەوە عێراقچی پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عیراق و هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی دیدگاکان دەربڕی و جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و ڕاوێژکاری هاوبەش و دروستکردنی بنەمایەکی فراوانتر بۆ هاریکاری و لێکتێگەیشتن سەبارەت بە مەسەلە و پێشهاتەکانی ئێستا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket