شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
کوردستان 08:57 PM - 2026-06-28
PUKMEDIA
شەهیدەکانی قڕگە
كارەساتی جەرگبڕی شەهیدبوونی 17 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، لە ناوچەی قڕگەی ئەو كاتەی شاری سلێمانی، لە یادەوەری هەموو خەڵكدا بە
گشتی و یەكێتییەكاندا بە تایبەتی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، چونكە شەهیدبوونی
17 پێشمەرگە لەو سەردەمەدا ئازارێكی ئێجگار قورس و نەبڕاوە بوو، بە شێوەیەك دوای
رووداوەكە و شەهیدبوونی ئەو پۆلە پیَِشمەرگەیە، كارەساتەكە بووە وێرد و سروودی سەر
زمانی خەڵك و شۆڕش، و هەر كەسە و لە ماڵی خۆیەوە پرسەی بۆ ئەو پۆلە قارەمانە
دانابوو. تا ئەو رادەیەی لە خۆپیشاندانەكان و مفاوەزاتی 1983 دا خەڵكی ئەو
دروشمەیان دەوتەوە: حەڤدە شەهیدی قڕگە .... بوونەوە بە پێشمەرگە.
رووداوەكەش شەوی 28 لەسەر 1983/6/29 پۆلێك پێشمەرگەی یەكێتی دوای
ئەنجامدانی چالاكییەك لە ناو شاری سلێمانی و وەشاندنی زەبرێكی شۆڕشگێڕانە لە رژێمی
زاڵمی بەعس، لە كاتی گەڕانەوەیاندا، لە نزیک گەڕەكی قڕگەی ئێستای شاری سلێمانی،
دەكەونە بۆسەی بەكرێگیراو و گەلە جاشێكەوە و شەهید دەكرێن.
ئەو پۆلە پێشمەرگەیە خۆیان ژمارەیان 24 بۆ 25 پێشمەرگە بوو، 17
پێشمەرگە و شۆفێری تراكتۆرەكە شەهید بوون و 2 پێشمەرگەش بە ناوەكانی كاك عومەر و
كاك شیروان بە دیلی كەوتنە دەست خۆفرۆشان، هەروەها هەر یەك لە شەهید شێخ حسێنە سور
كە بە داخەوە لە شەڕی ناوخۆدا شەهید بوو و كاك فەرەیدون قادر رەشید كە ئێستا لە
ژیاندا ماوە و ئاسەواری برینداربوونەكەی بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر بە جەستەیەوە
دیارە و كاك شێخ طالب و كاك ئەنوەر و كاك ئازادیش بە برینداری رزگاریان بوو.
ناوی 17 شەهیدەكەی قڕگە:
1- شەهید ئاراس مەحمود عەزیز
2- شەهید ئاگرین شێخ نوری
3- شەهید تەها عەبدوڵامحەمەد ناسراو بە مام تەها
4- شەهید غەفور عەبدولكەریم ئەمین
5- شەهید عومەر شەریف مستەفا ئابڵاخی
6- شەهید رەحیم عوسمان
7- شەهید ئامانج عەبدوڵا محەمەد ناسراو بە ئایار
8- شەهید محەمەد كەریم ساڵح ناسراو بە حەمە سور
9- شەهید كاروان غەریب شاه محەمەد
10- شەهید ئازاد رەشید عارف
11- شەهید نەوزاد محەمەد تاهیر
12- شەهید عیسا غەفور محەمەد
13- شەهید بەكر نەسرەدین عەزیز
14- شەهید سالار فەتحوڵا گوڵ محەمەد
15- شەهید محەمەد ئیبراهیم ئەمین ناسراو بە شێخ
محەمەد
16- شەهید ئەبوبكر رەحمان حەسەن
17- شەهید محەمەد عەبدولرەحمان ئەحمەد
دوا بە دوای ئەو كارەساتە گەورەیە و شەهیدبوونی ئەو پۆلە پێشمەرگە
قارەمانە، رووداوەكە بوو بە ناوەرۆكی چەندین شیعر و چیرۆك و بابەت، لەو سەردەمەشدا
شاعیری گەورە شێركۆ بێكەس شیعرێكی بۆ ئەو پۆلە شەهیدە نووسی و بڵاویكردەوە.
بۆ حەڤدە شەهیدەكەی قڕگە:
شێركۆ بێكەس
ئەو شەوەی قڕگە بوو بە گۆمی خوێن
بناری گۆیژە سوور سوور هەڵگەرا
شاری هەڵمەت و قوربانی و بەڵێن
بزە لە لێوی سەد ساڵەی بڕا
لە جێی هەر قەترە خوێنێكی رژاو
تۆڵەی یەك بە دە ئەسێنینەوە
لە جێی هەر گوڵە باخێكی سووتاو
تۆوی هەزاران ئەچێنینەوە
ئەمان هێشویەك ئەستێرەی شین بوون
بۆ دوا رۆژی كورد ئەجریوانەوە
ئەوانیش كێردی نامەردی و قین بوون
بۆ سەربرینیان ئەبریسكانەوە
بە رێگەی خۆردا بەرەو سەركەوتن
كاروانی سووری ئەم كوردستانەین
ئێمەی نەترساو لە شەوی مردن
هەر ئەبێ ئاڵای سەربەستی هەڵكەین
PUKMEDIA/ ئەریوان سیوەیلی
هەواڵی زیاتر
-
شەهیدەکانی قڕگە … دەبـنەوە بە پێشـمەرگە
08:57 PM - 2026-06-28 -
لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
06:34 PM - 2026-06-28 -
گــــەرمای هــــاویــن ئــــەوروپـا دەســــوتـێـنـێـت
04:46 PM - 2026-06-28 -
سەرۆککۆمار: عیراق پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەو پێشبردنی ئاشتی دەکات
04:28 PM - 2026-06-28
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:56 PM - 2026-06-28 سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد
کەناڵی رەسمی عیراق ناوی دەستگیرکراوانی بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوکردەوە
05:05 PM - 2026-06-28
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
03:44 PM - 2026-06-28
بەغداد و بەیروت سزادراوەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن
01:41 PM - 2026-06-28
سەرچاوەیەکی باڵا: ئەو کەسانەی دانپێدانانیان لەسەر کراوە دەستگیردەکرێن
11:26 AM - 2026-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
بڕیاری نوێ، تایبەت بەپرسی کۆچ و پەنابەريی لەشانشینی یەکگرتوو
بیروڕا 11:55 AM - 2026-06-28 -
سەرچاوەیەکی باڵا: ئەو کەسانەی دانپێدانانیان لەسەر کراوە دەستگیردەکرێن
عیراق 11:26 AM - 2026-06-28 -
دابەشکردنی مووچە لەهەرێم مانگی تێپەڕاند
عیراق 10:48 AM - 2026-06-28 -
هەرێم، لەبەردەم بڕیاری رزگاربوون لە مەترسیدا
بیروڕا 10:12 AM - 2026-06-28 -
وەزارەتی دارایی: مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت
عیراق 09:57 AM - 2026-06-28 -
بەتۆمەتی گەندەڵی چەندین بەرپرس لە عیراق دەستگیردەکرێن
عیراق 09:19 AM - 2026-06-28 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە
کوردستان 10:10 PM - 2026-06-27 -
ئیشی باش هەر زۆرباشە
بیروڕا 08:48 PM - 2026-06-27






.jpg)
دابەزێنە

