riklam

د. رێواز فایەق :زۆرێک لە پەرلەمانتاران دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن

کوردستان 10:50 PM - 2026-06-28
د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،رایدەگەیەنێت: ئەسڵ ئەوەیە، پەرلەمانتار ئەوەندەی لە توانایدایە، چاودێر بێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ماڵی گشتی بۆ خۆی نەپێچێتەوە، ئاشکراشی دەکات: کە ئەوانە زۆرێکیان دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن و خاوە و شیرینی وەردەگرن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە مووچەکانیانە.

د. رێواز فایەق، لە بارەی ئەرکی پەرلەمانتار، رایدەگەیەنێت:ئەسڵ ئەوەیە، پەرلەمانتار ئەوەندەی لە توانایدایە، چاودێر بێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ماڵی گشتی بۆ خۆی نەپێچێتەوە، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت بەشێکی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەك ئەو ئەرکە جێبەجێ ناکەن بگرە دەڵاڵ و نێوەندگیرن لە نێوان بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و سەرمایەداراندا و پێکەوە بە جیاوازی نەتەوە، ئایین، ئایینزا ، تۆڕی گەندەڵی و بەرتیل و خاوە و شیرینی وەرگرتنیان دروستکردوە..

د. رێواز فایەق ، ئاماژە بەوەشدەکات، پێشتر لەسەر ئاستی عیراق بەگشتی، گوێمان لەو هەواڵانە دەبوو، کە کەسانێك هەن، نە لە قانون دەزانن، نە دانوستانکارێکی باشن، نە لە ئابووری شارەزان، نە دەزانن پرۆژە یاسایەک بنوسن نە دەتوانن پرسیارێکی پەرلەمانی ئامادەبکەن نە سەرەواوێکی پەیوەندیدار بەکاری پەرلەمانی لە مێشکیاندایە و نە فێریش دەبن ،کەچی ئامادەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمان هێندەی کۆکراوەی مووچەی دە ساڵی ئەندام پەرلەمانی پارە خەرج بکەن.

روونیشی کردەوە:جاران سەرمان لەو هاوکێشە ژمارەییە دەرنەدەچوو، ئێستا جوان بۆمان ڕوونبووەوە کە ئەوانە زۆرێکیان دەڵاڵی خاوەن پرۆژەکانن و خاوە و شیرینی وەردەگرن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە مووچەکانیانە.

لە کۆتایشدا، د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داواکارە لە خوای گەورە و دادپەروەر حوکمی دادپەروەرانەی خۆی بەسەر هەموو ئەوانەدا بدات، کە سەرباری مووچە و ئیمتیازاتی قانونی و ئسوڵی خۆیان، دەستیان لە تاڵانکردنی ماڵی گشتیدا هەبووە و هەیانە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket