riklam

ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

جیهان 01:41 PM - 2026-06-20
جەنگی ئەمریکا و  ئێران میدیاکان

جەنگی ئەمریکا و ئێران

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، لە جەنگی 39 رۆژەدا، ئەمریکا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و 13 سەربازیشی کوژراوە، هاوکات بەهۆی جەنگەکەوە زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژراون و نرخی کاڵا و سوتەمەنیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران كارەساتێكی گەورەی دارایی و مرۆیی بۆ واشنتۆن و ناوچەكە لێكەوتووەتەوە و تائێستا تێچووی گشتیی ئەو جەنگە لەسەر ئەمریكا 132 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە كە 29 ملیار دۆلاری تەنها خەرجیی سەربازیی راستەوخۆ بووە بۆ بۆردومانەكان و چاككردنەوەی بنكە سەربازییە زیانلێكەوتووەكان.

 پەیوەست بە زیانە مرۆییەکانیش، رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە،13 سەربازی ئەمریكا و 26 ئیسرائیلی و سێ‌ هەزار و 500 ئێرانی و سێ‌ هەزار و 700 كەسیش لە لوبنان كوژراون، کە کۆی گشتیان دەگاتە حەوت هەزار و 239 کەس.

بەپێی راپۆرتەكە لەسەر ئاستی ئابوری، ئاڵۆزییەكانی گەروی هورمز و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، باری دارایی خەڵكی ئەمریكای قورستركردووە و هەر خێزانێك بە تێكڕا 460 دۆلار زیانی بەركەوتووە بەهۆی گرانبوونی سوتەمەنی، چونکە نرخی بەنزین لە نزیکەی 2.98 دۆلارەوە بۆ 4.00 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک بەرزبووەوە، ئەمەش بە تێکڕای مامناوەند 460 دۆلار زیاتر لە سەر خێزانە ئەمریکییەکان كەوتووە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی داخستنی گەروی هورمز، نرخی کاڵا و پێویستییەکانی بیناسازی لە وڵاتانی ناوچەکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket