riklam

بڕوانامەکانی خۆسەر پەسەند کران و خوێندکارانیش بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکاندا دەکەن

کوردستان 03:10 PM - 2026-06-20
لۆگۆی خۆسەر و ئاڵای سوریا میدیاکان

لۆگۆی خۆسەر و ئاڵای سوریا

رۆژئاڤا

وەزارەتی پەروەردەی سوریا هەموو ئەو بڕوانامانە پەسەند دەکات کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاڤای کوردستان دەرچوون و پارێزگاری حەسەکەش رایدەگەیەنێت: ئەو  خوێندکارانەی پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی خۆبەڕێوبەرییان کردووە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامە گشتییەکاندا (قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی) دەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی سوریا، لە راگەیەندراوێکیدا، رەزامەندی لەسەر ئەو بڕوانامانە دەربڕی، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە دەرچوون.

بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی سوریا، بە پشت بەستن بە بڕگەکانی یاسای ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠٢٤ وە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و پێگەی یاسایی خوێندکاران لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات دەرکراوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم خوێندکارانی رۆژئاڤا کە پەیڕەویان لە پرۆگرامی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کردووە، دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا بکەن.

لەلایەکی دیکەوە نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە، ڕایگەیاند کە لەگەڵ د. محەممەد عەبدولڕەحمان تورک، وەزیری پەروەردە و وەفدی یاوەری کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بڕیارێک کراوە کە ڕێگە بەو خوێندکارانە دەدات کە پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی (مەنهەج)ی خۆبەڕێوبەرییان کردووە، بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی بڕوانامە گشتییەکاندا (قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی) بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket