یەکێتی داوا لەچین دەکات دەرفەتی زیاتری خوێندن بۆ هەرێم بڕەخسێنێت
کوردستان 01:15 PM - 2026-06-17
تایبەت
کۆبوونەوەی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی لەگەڵ وەفدێکی کۆماری میللی چین
لێپرسراوی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای زانستی چین کرد بۆ پەرەپێدانی
هاوکارییە زانستییەکان و هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و دروستکردنی پردی پەیوەندییە زانستییەکان کردەوە، بە مەبەستی خزمەتکردن و پێشکەوتنی بواری خوێندن و توێژینەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین.
دوێنێ 16ی6ی2026،
دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی لە
وەفدێکی باڵای پڕۆفیسۆر و دکتۆر و شارەزایانی زانستی زانکۆکانی کۆماری میللی چین
کرد، کە بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان سەردانی شاری
سلێمانییان کردبوو.
لە
کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵان دکتۆر مۆفەق خالید یاریدەدەری لێپرسراوی مەڵبەندی دراساتی
گشتی و دکتۆر ئومێد رەفیق لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوەی مەڵبەندی دیراسات
ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە زانستی و ئەکادیمییەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و
گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزاییەکان کرا.
هاوکات، داوا
لە وەفدەکەی چین کرا هاوکاریی زیاتر بکەن لە دابینکردنی دەرفەتی خوێندن بۆ
خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە ئاستی ماستەر و دکتۆرا، لە
کۆتایشدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و دروستکردنی پردی
پەیوەندییە زانستییەکان کردەوە، بە مەبەستی خزمەتکردن و پێشکەوتنی بواری خوێندن و
توێژینەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری
میللی چین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کارئاسانی زیاتر بۆ وەربەهێنانی گەرمیان دەکرێت
04:39 PM - 2026-06-17 -
سێ برا بەنزیكەی 20 گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
03:28 PM - 2026-06-17 -
عیراق زیاتر لە چوار ملیار لیتر بەرهەمی نەوتی لەناوخۆدا فرۆشتووە
02:55 PM - 2026-06-17 -
یەکێتی داوا لەچین دەکات دەرفەتی زیاتری خوێندن بۆ هەرێم بڕەخسێنێت
01:15 PM - 2026-06-17
ئەمانەش ببینە
لە ماوەی شەش رۆژدا؛ هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
02:24 PM - 2026-06-17
فیلمی دیکۆمێنتاریی "دادە؛ داستانی پەنهانی ژنێکی خەباتگێڕ" لە سۆران نمایشکرا
01:02 PM - 2026-06-17
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کران
11:56 AM - 2026-06-17
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات
09:58 AM - 2026-06-17
زۆرترین خوێنراو
-
لە مەیدانی یارییەوە بۆ مەیدانی دیپلۆماسی
بیروڕا 10:07 AM - 2026-06-17 -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات
کوردستان 09:58 AM - 2026-06-17 -
ئەمریکا و ئێران نزیکدەبنەوە لە ئیمزاکردنی رێککەوتنێک بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ
جیهان 09:51 AM - 2026-06-17 -
نرخى نەوت دادەبەزێت
جیهان 09:44 AM - 2026-06-17 -
یەکێتی لەکوێ بێت، ڕێگە ڕاستەکە ئەوێیە
بیروڕا 09:36 PM - 2026-06-16 -
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت لاببرێت
کوردستان 07:51 PM - 2026-06-16 -
بۆچی عهلی وهردی بخوێنینهوه؟
بیروڕا 05:45 PM - 2026-06-16 -
قوباد تاڵەبانی: پیاوانی ئایینی هاوكاربن لەقووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی
کوردستان 03:14 PM - 2026-06-16







دابەزێنە

