riklam

لە ماوەی شەش رۆژدا؛ هەشت کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون

کوردستان 02:24 PM - 2026-06-17
ساتی گەڕانی تیمەكان بەدوای یەكێك لە تەرمەكاندا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە

ساتی گەڕانی تیمەكان بەدوای یەكێك لە تەرمەكاندا

ئەمڕۆ 17ی6ی2026، تەرمی دوو کەس لە سەرچاوەی زەڵم و بەنداوی گۆمەسپان دۆزرانەوە، بەمەش ژمارەی خنکاوەکان لە چەم و بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی  PUKMEDIA، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزیک بوونەوە لە وەرزی هاوین، رووداوەکانی خنکان لە چەم و بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، کە لە ماوەیەکی کەمدا هەشت کەس خنکاون.

رۆژی 10ی6ی2026، لە گوندی 'ساڵح ئاغا' سەربە ناحیەی قۆرەتوو، تەرمی مێرمنداڵێک بەناوی (هێمن ئیسماعیل کاکە عەلی) دۆزرایەوە، کە لەکاتی مەلەکردندا لەئاوی باڵەجۆ لە گوندەکەی خۆیان خنکا.

هەمان ڕۆژ لە سنووری پارێزگای دهۆک، تەرمی مێردمنداڵێک لە بەنداوی خانکێ دۆزرایەوە.

رۆژی 12ی6ی2026، بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، دۆزینەوەی تەرمی پیاوێکی تەمەن 62 ساڵی ڕاگەیاند کە هەوڵیدابوو بە ئاوی زێی بچووکدا لە نزیک گوندی گەرمکان بپەڕێتەوە، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە و بەهۆیەوە خنکا

هاوکات، رۆژی 12ی6ی2026،بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، دۆزینەوەی تەرمی ژنێكی تەمەن 28 ساڵی ڕاگەیاند کە لە گوندی وەردەک لە کاتی مەلەکردن خنکابوو.

رۆژی 13ی6ی2026، دوو گەنج لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی گۆمەسپان خنکان و بەوتەی چەند شایەتحاڵێک، چوار کەس لە بەنداوەکەدا مەلەیان کردووە و دوو کەسیان خنکاون، کە یەکێکیان ناوی توانا نەجم مەجیدە و پیشەی پێشمەرگەیە.

لەلایەکی دیکەوە،بەرگریی شارستانی کۆیە رۆژی 15ی6ی2026، رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە تەرمی عەبدوڵا نزار کە لە سەیرانگەی بۆگد خنکابوو بدۆزنەوە، کەلە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتوی کەرکوکە.

تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە


ئەمڕۆ17ی6ی2026، تەرمی توانا نەجم مەجید،  لە دەربەندی گۆمەسپان دۆزرایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژی 16ی6ی2026، تیمێک لە بنکەی پاراستنی ڕووباری تەق تەق گەیشتنە دەربەندی گۆمەسپان دەستیان بە گەڕان و پشکنینی بەر فراوان کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.

هەر ئەمڕۆ دوای نۆ رۆژ لە گەڕان و پشکنینی تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی هەڵەبجە و سۆران بەدوای کچە 11 ساڵانەکەدا ،ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket