riklam

دۆزینەوەی چەکە کیمیاییەکانی سەردەمی بەشار ئەسەد دەستپێدەکات

جیهان 09:23 PM - 2026-05-28
دۆزینەوەی چەکە کیمیاییەکان ئاژانسەکان

دۆزینەوەی چەکە کیمیاییەکان

ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتونەتە سەر خەت، بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دۆزینەوەی چەکە کیمیاییەکانی سەردەمی بەشار ئەسەد.

لە پێشهاتێکی نوێدا سەبارەت بە دۆسیەی چەکە کۆنەکانی سووریا، تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X رایگەیاند: کە دۆزینەوە و پاراستنی ئەو چەکە کیمیاییە ڕانەگەیەندراوانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەشار ئەسەدا مابوونەوە، هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی سووریا و پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

باراک سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەی گەڕاندەوە بۆ هەوڵە هاوبەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (OPCW)، کە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەمریکا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە سەرەتای کۆتاییهێنانە بە میراتە دڕندەکەی چەکی کیمیایی لەو وڵاتەدا.

ئەم جموجۆڵە لە کاتێکدایە کە واشنتن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چڕی چاودێری دۆخی ئەمنیی سووریا دەکەن، بەتایبەت دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی دیمەشق، بەو ئامانجەی ڕێگری بکەن لە کەوتنی ئەو ماددە مەترسیدار و کوشندانە بۆ دەستی گرووپە چەکدارە جیاوازەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket