riklam

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە

جیهان 10:50 AM - 2026-05-28
ئاڵای ئەمریکا و ئێران ئاژانسەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گرژییە سەربازییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتنە قۆناغێکی نوێ، دوای ئەوەی هەردوولا هێرشی راستەوخۆیان کردە سەر پێگەکانی یەکدی لە ناوچەی گەرووی هورمز و ناوخۆی ئێران.

سوپای ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانیان هێرشێکی سەربازییان کردووەتە سەر شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران، هاوکات لە لای خۆیەوە ئاژانسی "فارس"ی رەسمی ئێران ڕایگەیاندوە: سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە لە دەوروبەری گەرووی هورمز چالاک کراون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.

لە کاردانەوەی ئەمەشدا، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: وەک وەڵامدانەوەیەک بۆردومانی بنکەیەکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکەدا کردووە، بەڵام پنتاگۆن تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی لەسەر قەبارەی زیانەکانی ئەو بنکەیە نەداوە.

ئەم ئاڵۆزییە کتوپڕە بووەتە هۆی شڵەژان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بەهۆی گرنگیی ستراتیژیی گەرووی هورمزەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket