riklam

تەقەکەرەکەی نزیک کۆشکی سپی گیانی لەدەستدا

جیهان 09:36 AM - 2026-05-24
شوێنی رووداوەکە ئاژانسی واع

شوێنی رووداوەکە

ئەمریكا

وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو پیاوەی لە نزیک هێڵی ئەمنیی کۆشکی سپی چەکێکی لە جانتاکەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە، پاش ئەوەی لەلایەن کارمەندانی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکاوە تەقەی لێ کراوە، گیانی لەدەستدا.

ئەنتۆنی گولیێڵمی، وتەبێژی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: پیاوێک لە نزیک هێڵی ئەمنیی کۆشکی سپی چەکێکی لە جانتاکەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە لە خاڵێکی پشکنینی ئەمنیی نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن، راستەوخۆ کارمەندانی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا وەڵامیان داوەتەوە و تەقەیان لێکردووە و گومانلێکراوەکەیان بریندار کردووە، پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ناو کۆشکی سپیدا بووە، و دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیش دووپاتی کردەوە کە سەرۆک هیچ کاریگەرییەکی ئەم ڕووداوەی بەرنەکەوتووە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کە گومانلێکراوەکە ناوی (ناسیر بست)ە و تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی ویلایەتی مێریلاندە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ناسراو بووە لە ڕووداوەکانی پێشووی پەیوەندیدار بە دەوروبەری کۆشکی سپی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket