riklam

چوار چەکدارى داعش کوژران

کوردستان 08:46 PM - 2026-05-23
وێنەیەکى ئۆپراسیۆنەکانى رابردوو قيادة العمليات المشتركة

وێنەیەکى ئۆپراسیۆنەکانى رابردوو

کەرکوک تیرۆرست

چوار چەکداری داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک کوژران و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، کە هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو بۆ سەر مۆڵگەیەکی داعش ئەنجامدراوە.

 ئەمڕۆ شەممە 23 ى 5 ی 2026، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعشدا و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی، هێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتوو ئەنجامدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە سنورى پارێزگاى کەرکوک فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق دوو بۆردوومانی وردیان کردوەتە سەر مۆڵگەیەکی داعش، کە مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعشی تێدابووە.

روونیش کراوەتەوە: لە ئەنجامی ئەو دوو بۆردوومانەدا سێ چەکداری داعش کوژران و مۆڵگەکەش خاپوور کراوە.

باس لەوەش کراوە: دوای بۆردوومانەکە فڕۆکەوانی سوپا دەستیان بە پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەکە کردووە و لەو کاتەشدا چەکدارێکی دیکەی داعش بینراوە و کوژراوە، بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە چوار چەکدار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket