riklam

نرخی نەوت لەسەروی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

جیهان 09:32 AM - 2026-05-22
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت میدیاکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

ئەمڕۆ 22ی5ی2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەشێوەیەک یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 105 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی OIL PRICE، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی2.52% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و  دوو دۆلار و 58 سەنت  بەرزبووە و یەک بەرمیل نەوت بە 105 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بەرێژەی1.99% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی گەیشتە 98 دۆلار و 27 سەنت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ناسەقامگیری لە بازاڕی وزەدا، بۆ نەبوونی ئاسۆییەکی روون لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە هێشتا جیهان لە چاوەڕوانی ئاشتی و جەنگدایە، چونکە سەرباری نزیک بوونەوە لە رێککەوتن، هێشتا هەردوولا لەسەر کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی تاران و کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز ناکۆکییان هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket