بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش، شوێنێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی کەلتور و ئایینی ئێزدییەکان
کوردستان 01:31 PM - 2026-05-21
PUKMEDIA
سەرەتای دامەزراندنی بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش
بنکەی ر‌ۆشنبیریی لالش، رۆڵێکی گرنگی لە پاراستن و گه‌شه‌پێدانی که‌لتور و ناسنامەی ئێزدییەکاندا هەبووە، بنکەکە بە پاڵپشتی دارایی و مه‌عنه‌وی سه‌رۆك مام جەلال رۆژی 12ی 5ی 1993 دامەزراوە، بەوەش ره‌وتی گەشەسەندن و گه‌شه‌پێدانی ر‌ۆشنبیریی ئێزدییه‌كانی لە دەڤەری شنگال و بادینان بۆ هه‌میشه گۆڕی.
جه‌میل خدر عه‌بدال، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش و به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی شنگال، رایگەیاند: یه‌كێتی له هه‌موو قۆناغ و بوارێكدا پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی پێشكه‌ش به ئێزدییه‌كان كردووه و رۆڵی بەرچاوی له گه‌شه‌پێدانی ره‌وتی ر‌ۆشنبیریی و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی‌دا هەبووە.
وتیشی: لە بیرمە، سەرۆک مام جەلال تەواوی تێچووی دامەزراندنی (بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش) و بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەستۆ گرت، سه‌ره‌تا بنکەكه، بە تەواوی بێلایەن و سەربەخۆ بوو لە بڕیاردان، بەڵام ئێستا بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش، بێلایەن و سەربەخۆ نییە و گوزارشت له هەموو ئێزدییەکان ناکات.
هاوكات عه‌زیز شه‌مۆ رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری ئێزدییه‌كان له شێخان، راگه‌یاند: دوای راپەڕینی ساڵی 1991، قۆناغێكی نوێ هاته‌پێش بۆ دامەزراندنی بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش، بە تایبەتی بۆ پاراستن و بەرز راگرتنی جەژن و مەراسیمە پیرۆزەکانی ئێزدییه‌كان، هاوكات بۆ پاراستنی که‌لتور و ناسنامەی نەتەوەیی ئێزدییه‌كان، بە تایبەتی لە رێگەی بنكه‌ییه‌كی رۆشنبیری و گۆڤار و رۆژنامە و سیمینارەوە، بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک رۆشنبیری ئه‌وكاته‌ی ئێزدیی، ساڵی 1993 سەردانی سه‌رۆك مام جه‌لال- یان كرد، ئه‌ویش پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی خۆی پێشكه‌ش كرد، بۆ دامەزراندنی بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش.
وتیشی: دەستەی دامەزرێنەری بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش، پێکهاتبوون لە: خدر پیر سلێمان سەرۆکی بنكه‌کە، هاوكات پارێزه‌ر جاسم شرۆ، جه‌میل خدر عه‌بدال، جوهه‌ر نه‌مر، عه‌قید حسێن پیرمرعان، زیدۆ عتو باعه‌دری، پارێزه‌ر عادل ناسر، پارێزه‌ر عیدۆ بابا شێخ، مامۆستا سبحی خدر، دادوه‌ر نه‌مر كچ‌و، دواتر ئه‌و ناوانه‌ی بۆ زیادكران، شێخ شامۆ، شێخ عه‌لۆ قائیدی، مه‌حمود عیدو، ئه‌ندازیار عیزەدین سه‌لیم و سلێمان قه‌وال حه‌سه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد: خدر پیر سلێمان نووسەر و کەسایەتییەکی ناسراوی ر‌ۆشنبیریی ئێزدییەکانی بادینان بوو، جێگه‌ی متمانه‌ی سەرۆک مام جەلال بووە و ساڵی 1991 لەگەڵ خۆی بردویەتی بۆ به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ دەسەڵاتدارانی ئه‌وكاتەی عیراق تاوتوێ بکات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه جاسم شه‌رۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش له دهۆك، رايگه‌یاند: بێگومان بنکەکە بە هاوکاری و ئاسانکاریی راسته‌وخۆی سەرۆک مام جەلال دامەزراوە و لەگەڵ ئەو شانده‌دا بووم کە بۆ یەکەمجار سەردانی سەرۆک مام جەلال-مان کرد لە شاری هەولێر.
وتیشی: مام جەلال تاڵه‌بانی پێی گوتین، ئێوە نوخبەن و منیش هاوكار و پاڵپشتی سەرەکیتان دەبم، بۆئەوەی بتوانن لە رێگەی ئەم بنکە رۆشنبیرییەوە، زمان، که‌لتور و مێژووی ئێزدییه‌كان بپارێزن.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بنكه‌ی ر‌ۆشنبیریی لالش، دۆكیۆمێنتكردنی میراتی ئایینی و كه‌لتوری و تۆمارکردنی قه‌ول، به‌یتی رەسەن و میللی ئێزدییەکانە.
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

