riklam

تەقینەوەیەک لە دیمەشق کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

جیهان 04:04 PM - 2026-05-19
شوێنی رووداوەکە سوریا الان

شوێنی رووداوەکە

سووریا

بەرگری شارستانی سووریا رایگەیاندووە، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە ناوچەی "باب شەرقی" لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، تا ئێستا کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی سووریا رایگەیاندووە: ئەمڕۆ سێ شەممە 19-5-2026 لە نزیک فەرمانگەیەکی سەربازی لە ناوچەی "باب شەرقی" لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، تەقینەوەیەک روویداوە، کە بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان سەرچاوەکەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بووە.

لەلایەکی ترەوە زانیارییەکان ئەوە دەخەنە روو، کە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی بەرەو شوێنی تەقینەوەکە بەپەلە کەوتوونەتە رێ، ئەمەش ھاوکات بووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکان و داخستنی بەشێک لەو رێگایانەی کە دەچنەوە سەر شوێنی رووداوەکە.

زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن، کەبەلایەنی کەمەوە کەسێک کوژراوەو 12 کەسیش برینداربوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket