پۆتین سەردانی چین دەکات
جیهان 09:54 AM - 2026-05-19
Sputnik
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا، شی جین پینگ سەرۆکی چین
ئەمڕۆ 19ی5ی2026،ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا سەردانێکی دوو رۆژە بۆ چین
ئەنجامدەدات و لەگەڵ شی جین
پینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندییە
ئابوری و سیاسییەکان تاوتوێ دەکات و دەیان یاداشتامەی لێکتێگەیشتنیش ئیمزا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتینک، پۆتین رایگەیاندووە: پەیوەندییە ئابورییەکانی
نێوان روسیا و چین لەگەشەی بەردەوامدایە و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی 200 ملیار
دۆلاری تێپەڕاندووە.
دەشڵێت: هاوپەیمانی ستراتیژی روسی چینی، هۆکارێکی گرنگە بۆ سەقامگیری
جیهان.
لەلایەکی دیکەوە، یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆککۆماری
ڕوسیا ئاشکرای کرد: وڵاتەکەیان و چین ئەمڕۆ نزیکەی 40 یاداشتنامە ئیمزا دەکەن.
مەراسیمی ئیمزاکردنی
ئەم یاداشتنامانە لە کۆتایی دانوستانەکاندا بەڕێوەدەچێت و لە ئێستادا نزیکەی 40
یاداشتنامە ئامادەکراوە، جگە لەوەش ڕێککەوتن کراوە کە 21 یاداشتنامەیان بە
ئامادەبوونی هەردوو سەرۆک واژۆ بکرێت و یاداشتنامەکانی دیکەش لە مەراسیمەکەدا
ڕادەگەیەنرێن.
وتیشی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی نیشتمانیی روسیا و
چینە، کە رۆبڵ و یوانە، هەروەها پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ چین، پتەو و
بەهێزە، بەشێوەیەک هیچ دۆخێکی دەرەکی کاری تێناکات و پارێزراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

