riklam

حەوت گۆڕی بە کۆمەڵ لە ئەنبار هەڵدەدرێنەوە

عیراق 02:36 PM - 2026-05-16
هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان واع

هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان

لە رۆژی رۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێنەوە و دەزگای شەهیدانی عیراقیش ئاشکرای دەکات، رووفاتی دەیان قوربانی سەردەمی بەعس لەخۆ دەگرێت و بۆ ناسینەوەی رووفاتەکان رەوانەی پزیشکی داد دەکرێن.

زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کاروباری گۆڕە بەکۆمەڵ و لە دەزگای شەهیدانی عیراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستمان بە هەڵدانەوەی حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە  پارێزگای ئەنبار کرد ، کە مێژووەکەیان بۆ ساڵانی هەشتاکان دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای هەڵدانەوەیان، رووفاتەکان دەگوازرێنەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ پشکنینی تاقیگەیی و شیکاری دی ئێن ئەی بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانییەکان.

زیا کەریم ڕوونیشیکردەوە: پرۆسەکە تەنها بە هەڵدانەوەی گۆڕەکان  کۆتایی نایات، بەڵکو ئەرکی دیکەش لەخۆدەگرێت کە پشت بە شیکردنەوەی وێنەی ئاسمانی و ئەنجامدانی پشکنینی شوێنەکە لە لایەن تیمە شوێنەوارییەکانەوە دەبەستێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە ڕەنگە گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەیان تێدابێت.

 لە بارەی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەش، رایگەیاند: بەڵگەنامەکان ئەوە پشتراستدەکەنەوە، کە تاوانەکە لەم شوێنەدا لە قۆناغی جیاوازدا ڕوویداوە، هەندێکیان لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو  بووە و بەشەکەی دیکەشیان لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket