riklam

ئەمریکا: ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان درێژ کرایەوە

جیهان 09:43 PM - 2026-05-15
ئاڵای ئەمریکا میدیاکان

ئاڵای ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایدەگەیەنێت کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی 45 رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە و وادەی گەڕی چوارەمی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتەش ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکیدا، رایگەیاند: ئاگر بەستی وەستانی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی 45 رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:  گەڕی چوارەمی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە رۆژانی دووەم و سێیەمی مانگی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە،ڕ‌ۆژی 2ی3ی2026 دا، شه‌ش مووشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ ئاڕ‌استه‌ی ئیسرائیل كران، دوای ئه‌مه‌ش حزبوڵڵای لوبنان به‌رپرسیارێتی له‌ هێرشه‌كان راگه‌یاند و ئیسرائیل راسته‌وخۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه‌و به‌چڕ‌ی ناوچه‌ی زاحیه‌ی به‌یروت و بەیروتی پایتەختی بۆردومان كرد، کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 951 کەس کوژراون و  هەشت هەزار و 988 کەسی دیکەش بریندار بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket