riklam

پاکستان: 11 هاووڵاتی پاکستانی و 20 ئێرانی گەڕێندرانەوە

جیهان 09:17 PM - 2026-05-15
ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان AP

ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان

ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان، ڕایگەیاند: 11 هاووڵاتی پاکستانی و 20 هاووڵاتی ئێرانی گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان دوای ئەوەی لەناو کەشتییەکاندا بوون کە لەلایەن ئەمریکاوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەستبەسەر کرابوون.

دار لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، پاکستانییەکان لە ڕێگەی سەنگافورەوە گەڕێندرانەوە بۆ بانکۆک و دواتریش ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتوونەتەوە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئێرانییەکانیش بە رێگاوەن بۆ گەیشتنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە:هەموویان تەندروستییان باشە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوو ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ئەنجامدرا، کە لە کۆتایی مانگی شوباتدا جارێکی دیکە جەنگ لە نێوانیان دەستیپێکرد، بەڵام  سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست و هەوڵی ئەنجامدانی رێککەوتنێکی گشتگیر بە نێوەندگیری پاکستان، واشنتۆن و تاران گەمارۆی سەر گەروی هورمزیان داوە و رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان نادەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket