دەستوور و عورفی سیاسی عیراقی لەچەقبەستوویی ڕزگار کردوە
کوردستان 12:26 PM - 2026-05-15
AI- PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی کوردستان
هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی10ی2024 لە هەرێم بەڕێوەچوو،کە تا ئێستا ساڵێک
و 6 مانگ و 25 ڕۆژ دەکات و 572 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو هەڵبژاردنەدا، بەڵام
تا ئێستا ئاسۆیەکی ڕوون بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە
ئارادا نییە، لەکاتێکدا حکومەتی فیدڕاڵی سەرباری فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە
ماوەی شەش مانگدا پێکهات و ئەنجومەنی نوێنەرانیش( پەرلەمان) هەر لەسەرەتاوە کارا
کرایەوە.
لایەنێک هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە
هەرچەندە ڕۆژی 2ی12ی
2024، یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی ئەندامانی خولی شەشەم
بەڕێوەچوو، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت دانیشتنەكە بە كراوەیی هێڵدراوەتەوە و هەرێمی
کوردستانیش بێ پەرلەمان ماوەتەوە، هۆکاری سەرەکی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی
هەرێم، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە هەرێمی کوردستان یاسایەک یان عورفێک نییە بۆ
یەکلایی کردنەوەی پۆستەکان، بۆیە لایەنێک دەیەوێت زۆرتر پۆست بۆ خۆی بەرێت و کۆی
جومگە گرنگەکان لای خۆی بێت، کە لایەنی ئابوری و ناوخۆ و دەرەوە و پێشمەرگە و
ئاسایش و هەواڵگری و دادوەری دەگرێتەوە، ئەمەش بوار بۆ هاوبەشی لە حکومەتدا
ناهێڵێتەوە، بەڵکو لایەنەکانی دیکە لە هاوبەشەوە دەکات بە بەشدار، ئەمەش ئەو
سیاسەتەیە لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان یەکناگرێتەوە.
دواکەوتنی حکومەت نوێ نییە
بەهۆی ئەم
سیاسەتە هەڵەیەی کە لەهەرێمی کوردستان هەیە، ساڵ دوای ساڵ پێکهێنانی حکومەت
دوادەکەوێت، بەشێوەیەک کابینەی یەکەم دوای هەڵبژاردنی 19ی5ی1992، دوای 46 رۆژ
پێکهێنرا، بەڵام کابینەی دووەمیش دوای 462 رۆژ و سێیەم دوای 95 رۆژ و کابینەی
چوارەم دوای 270 رۆژ و کابینەی پێنجەم 282 رۆژ، کابینەی شەشەمیش دوای 572 ڕۆژ
هێشتا پێکنەهێنراوە.
حکومەتی فیدڕاڵی پشت بە عورفی سیاسی و دەستوور دەبەستێت
بەراورد بە
هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی ئاسانترە، چونکە لەعیراق پشت بە عورفی
سیاسی دەبەسرێت، بەشێوەیەک سەرۆکی حکومەت بۆ لایەنی شیعە دەبێت و گەورەترین
فراکسیۆن مافی راسپاردنی کەسێکی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت، کوردیش سەرۆککۆماری
بەردەکەوێت و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش( پەرلەمان) بۆ لایەنی سوونەیە، لەوەش
زیاتر بۆ پۆستە وزارییەکان میکانیزمی خاڵبەندی و پێکهاتەکان جارێکی دیکە پشتی
پێدەبەسرێتەوە، بەشێوەیەک لە نێوان وەزارەتە سیادی و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان
دابەشکراوە، کە وەزارەتێکی سیادی وەک دەرەوە بۆ کورد دەبێت، هەروەها وەزارەتی
ناوخۆش بۆ لایەنی شیعە و بەرگریش بۆ سونە دەبێت، ئەمە وایکردووە پێکهێنانی حکومەت
ئاسانتر بێت و تەوافوقی لایەنەکانیش جێبەجێ بکرێت و هەمووان بە پێی سەنگی خۆیان و
بەرەچاوکردنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بەشدار بن، ئەمە جگە لەوەی وادەی
دەستوری بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی
کەسایەتییەک بۆ پێکهێنانی حکومەت دیاریکراوە، کە ناتوانن لەو وادەیە لابدەن، هەر
ئەمەش وایکرد ناکۆکی قوڵی چوارچێوەی هەماهەنگی نەبێتە رێگر لەبەردەم دیاریکردنی
کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و لە دواین وادەدا عەلی زەیدییان لە دەرەوەی نوری
مالیکی و محەمەد شیاع سودانی کاندید کرد.
هەرێم پێویستی بە یاسایەکە
لە بەراورد
کردنی پێکهێنانی حکومەت لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، ئەوە روون دەبێتەوە، کە
گرنگە یاسا و میکانیزمێک هەبێت، بۆ ئەوەی لایەنەکان ناچار بن پابەندی بن بۆ
پێکهێنانی حکومەت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لەوە زیاتر دوانەکەوێت، هەرچەندە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەزوو پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە، بەڵام حکومەتێک
کەجیاوازی نەکات و ئامانجی خزمەت بێت، بەڵام لایەنێک دەیەوێت حکومەت وەک ڕابردوو
بەجیاوازی و قۆرغ کاریێەوە بەردەوام بێت، ئەمەش کێشەی بۆ پێکهێنانی حکومەت
دروستکردوە، هەروەها هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕینی عەقڵیەتی حوکمڕانی هەیە،
بەشێوەیەک لایەنێک، داوای هەموو پۆستە گرنگەکان نەکات، بۆ ئەوەی بوار بۆ هاوبەشی
لایەنەکانی دیکە بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

