riklam

هەردوو جۆرەکەی نرخی نەوت بەرزبوونەوە

جیهان 11:49 AM - 2026-05-15
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت میدیاکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان  جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەشێوەیەک هەر دوو جۆرەکەی نەوت زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ 15ی5ی2026، بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 3.10% بەرزبووەوە و و بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیلی بە 104 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەم جۆرەی نەوتیش بەرێژەی 3.64% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

 ناسەقامگیری نرخی نەوت، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەیە کە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە رووی لە بازاڕی وزەی جیهان کردووە، کە لە نێوان ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و ئاڵۆزبوونی زیاتردایە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket